![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/03/Emma_Goldman_seated.jpg/640px-Emma_Goldman_seated.jpg&w=640&q=50)
ئێما گۆڵدمان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێما گۆڵدمان (بە ئینگلیزی: Emma Goldman؛ ١٨٦٩–١٤ی ئایاری ١٩٤٠) ژنە نووسەر و چالاکوانیی سیاسیی ئەنارکی بوو. ئەو ڕۆڵی بەرچاوی ھەبوو لە گەشەپێدانی فەلسەفەی سیاسیی ئەنارکیزم لە ئەمریکای باکوور و ئەورووپا لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا.
ئێما گۆڵدمان | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Emma Goldman | |
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٧ی حوزەیرانی ١٨٦٩ Kaunas، لیتوانیا |
مردن | ١٤ی ئایاری ١٩٤٠(١٩٤٠-٠٥-١٤) (٧٠ ساڵ ژیاوە) تۆرۆنتۆ، کەنەدا |
ھۆی مەرگ | جەڵدەی مێشک |
شوێنی ناشتن | Haymarket Martyrs' Monument |
ھاوسەر | Jacob Kershner |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Alexander Berkman |
خزمەکان | Stella Cominsky Ballantine |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
شوێنی دەستبەسەرکردن | Missouri State Penitentiary |
بواری کار | فەلسەفە |
شوێنی کار | نیویۆرک |
نەژاد | |
ئایین | بێخوایی |
بەشداربووە لە | شەڕی ناوخۆییی ئیسپانیا |
شاکارەکان | Living My Life، Anarchism and Other Essays، The Social Significance of the Modern Drama، My Disillusionment in Russia، My Further Disillusionment in Russia |
ئەرشیڤەکان لە | International Institute of Social History |
ئایدۆلۆژیای سیاسی | ئانارکیزم، فێمینیزم |
خاوەنی | Mother Earth |
ئێما لە دایکبووی خێزانێکی جوولەکەی[1] شاری کاوناس، لە ئیمپراتۆری ڕووسیا (ئەمڕۆ دەکەوێتە لیتوانیا). ئەوان لە ساڵی ١٨٨٥ کۆچیان بەرەو ئەمریکا کرد.[2] لەدوای ڕووداوەکەی ھایمارکێت لە شیکاگۆ، ئێما ھاتە پاڵ ئەنارکیزم کرد. دواتر گۆڵدمان بوو بە نووسەر و وانەی تایبەتی لەسەر فەلسەفەی ئەنارکی، مافەکانی ژنان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەگووتەوە، ئەو سەرنجی ھەزاران کەسی بەلای خۆیەوە ڕاکێشا بوو. ئەو لەگەڵ ئەلێکساندەر بێرکمان، نووسەری ئەنارکی پلانیان داننا بۆ تیرۆرکردنی سەرمایەدار ھێنری کلای فریک،[3] بەڵام فریک ڕزگاری بوو، لە ئەنجامدا حوکمی ٢٠ ساڵ زیندانیکردن بۆ ئەلێکساندەر دەرچوو، ھەروەھا ئێماش چەند جارێک دەستگیرکرا بەتۆمەتی نانەوەی ئاژوەگێڕی و بڵاوکردنەوەی زانیاریی نایاسایی لەسەر کۆنتڕۆلی ھۆرمۆن. لە ساڵی ١٩٠٦، ئێما گۆڤارێکی ئەنارکی بەناوی دایکی زەوی (Mother Earth) دامەزراند.[4]