ئێما شارلۆت دوێر واتسن (لەدایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٩٠)[3] خانمەئەکتەر، مۆدێل، و چالاکوانی ئینگلیزییە. لەدایکبوو لە پاریس و گەورەبوو لە ئۆکسفۆردشیەر، واتسن قوتابخانەی Dragon ی تەواوکردووە و وەک خانمەئەکتەر ھێنانی لە باشی ھونەر و سینەنەمای ئۆکسفۆرد کردووە. بە منداڵی، ناوبانگی دەرکرد بەیەکەم ڕۆڵی پڕۆفیشنالی وەک ھێرمۆینی گرەینجەر لە زنجیرە فیلمی ھاری پۆتەر, کە پێشتر تەنیا لە شانۆی قوتابخانەکەی نواندنی ئەنجام داوە.

زانیاریی خێرا ئێما واتسن, لەدایکبوون ...
ئێما واتسن

Thumb
واتسن لە ٢٠١٧
لەدایکبوون
ئێما شارلۆت دوێر واتسن[1]

(١٩٩٠-٠٤-١٥) ١٥ی نیسانی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٤ ساڵ)[2]
نەتەوەبەڕیتانی
خوێندنگە
  • زانکۆی بڕاون (AB)
  • ھۆڵی لەیدی مارگەرێت، ئۆکسفۆرد
پیشە
  • خانمەئەکتەر
  • مۆدێل
  • چالاکوان
چالاکبوون١٩٩٩–ئێستا
واژوو
Thumb
دایخە

واتسن لە دروستکراوەی تەلەڤزیۆنی ٢٠٠٧ی ڕۆمانی Ballet Shoes دەرکەوتووە و ڕۆڵی دەنگی لە The Tale of Despereaux (٢٠٠٨) ھەبووە. دوای کۆتا فیلمی ھاری پۆتەر، ئەو ڕۆڵی سەرەکی و یاریدەدەری ھەبووە لە My Week with Marilyn (٢٠١١)، The Perks of Being a Wallflower (٢٠١٢) و The Bling Ring (٢٠١٣)، دەرکەوتنێکی ھەبوو وەک جۆرێکی گەورەکراوی خۆی لە This Is the End (٢٠١٣)، و ڕۆڵی مناڵە ھەڵگیراوەکەی کارەکتەری سەرەکی لە Noah (٢٠١٤). ئەو ڕۆڵی بێڵی بەرجەستەکردووە لە فیلمی موزیکی ڕۆمانسی خەیاڵی Beauty and the Beast (٢٠١٧) و مێگ ماڕچ لە فیلمی ھاتنە ناو تەمەنی ھەرزەکاری Little Women (٢٠١٩)، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین وێنە. ڕۆڵەکانی تری لە فیلمدا بریتین لە Regression (٢٠١٥)، Colonia (٢٠١٥)، و The Circle (٢٠١٧).

لە ٢٠١١ وە بۆ ٢٠١٤، واتسن کاتەکانی دابەشکردووە بۆ کاردکردن لەسەر فیلمەکانی و تەواوکردنی خوێندنی، دەرچوون لە زنکۆی بڕاون لەگەڵ بڕوانامەیەکی بەکالۆریەک لە ئەدەبی ئینگلیزیدا لە ئایاری ٢٠١٤. کارەکانی مۆدێلی بریتی بوون لە کامپەینئک لەگەڵ Burberry و Lancôme. ئەو ناوی خۆشی بەخشیوە بە براندێکی جلوبەرگ بۆ People Tree. ئەو ڕێزی لێگیراوە لەلایەن ئەکادیمیای بەڕیتانی بۆ فیلم و تەلەڤیزیۆن لە ٢٠١٤، بردنەوەی خەڵاتی ھونەرمەندی بەڕیتانی ئەو ساڵە. ھەر لەھەمان ساڵدا، ئەو کرا بە خانمێکی UN باڵوێزی گوودویڵ وە یارمەتی خانمانی UN یدا لە دەستپێکردنی کامپەینی HeForShe، کە لایەنگری یەکسانی ڕەگەز ئەکات.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.