![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/d/d8/Bernstein_Eduard_1895.jpg/640px-Bernstein_Eduard_1895.jpg&w=640&q=50)
ئێدوارد بەرنشتاین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێدوارد بەرنشتاین (١٨٥٠-١٩٣٢) بەرچاوترین کەسایەتی نێو سۆسیالدیموکراسی مۆدێرنە کە خۆی سیاسەتوان، ئەندامی پاڕڵمان و کارمەندێکی بانک بوو لە ئاڵمان. دە پەیوەندی کێشەی نێوان مارکسیستە ئۆرتۆدۆکسەکان و لێنینیستەکاندا لەمەڕ بزووتنەوەی نێونەتەوەیی کرێکاران لە دەستپێکی سەدەی ١٩دا، ئێدوارد ئاماژە بە ھێزێک دەکا بزوێنەر دەڕەوتی سۆسیالیستی کە دەبێ لەسەر بنەمایەک بە بایخی سەلماو دە پەیوەندی دەگەڵ عەداڵەتی کۆمەڵایەتیدا کە بتوانێ ئەژمارێکی لە ڕادە بەدەر لە خەڵک ھان بدا بە مەبەستی ڕێفۆڕمێکی ھێمنانە دە کۆمەڵگادا. ئەوەش تەنیا لە ڕێگای ئاشتەوایی و دوور لە توندوتیژی و دیموکراتانەوە دەکرێ مسۆگر بێ.
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئێدوارد بەرنشتاین | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٦ی کانوونی دووەمی ١٨٥٠ |
مەرگ | ١٨ی کانووی یەکەمی ١٩٣٢ |
نەتەوە | ئاڵمانی |
پیشە | ڕامیاریزان |
بەرنشتاین ھەر چەشنە شۆڕشێکی بە پێی توندوتیژی و دیکتاتۆری کە ڕەخسێنەری دامەزراندنی کۆمەڵگایەک لەسەر بنەمای بایخەکانی سوسیالیزم بێ ڕەتدەکاتەوە. ئەو لەمەڕ پێداگری شەخسی خۆی لەمەڕ ئاڵوگۆڕ دە کۆمەلگادا دەڵێ: «گەشە دە کۆمەلگادا بە پێی ھەڵسوکەوتی دڵخوازانەی مرۆڤەکانە» ئەوەش شتێکە نامۆ دەگەڵ مێژووی فەلسەفەی توونەدەتەبیاتی مارکسیسمی ئۆرتۆدۆکس، سەرکەوتوویی سوسیالیزم دە «دابینکردنی پێداویستییەکانی مێژووییدا» دەزانێ.