ئینسۆمنیاک گەیمز
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئینسۆمنیاک گەیمز (بە ئینگلیزی: Insomniac Games) کۆمپانیایەکی ئەمریکییە بۆ پەرەپێدانی کایە ڤیدیۆیەیییەکا کە لە ٢٨ی شوباتی ١٩٩٤ لەلایەن تێد پرایس لە شاری بێربانک لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەژێر ناوی سەرەتایی «ئێکستریم سۆفتوێر» دامەزراوە، و دوای ساڵێک ناوی گۆڕدرا بۆ ئینسۆمنیاک گەیمز. ئەم کۆمپانیایە بەرھەمھێنەری یارییە ڤیدیۆیییە جۆراوجۆرەکانە بۆ پلەی ستەیشن ١ و پلەیستەیشن ٢ و پلەیستەیشن ٣ و پلەیستەیشن ٤ و پلەیستەیشن ٥ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ و ئێکس بۆکس وەن و سیستەمی کارپێکردنی جۆراوجۆر. لە نمایشی گەیمزکۆم ٢٠١٩ بە فەرمی ڕاگەیەندرا کە ئەم ستۆدیۆیە پەیوەندی بە ستۆدیۆکانی پلەیستەیشنەوە کردووە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c1/Insomniac_Games_logo.svg/220px-Insomniac_Games_logo.svg.png)