![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b6/Imelda_Staunton%252C_October_2019.jpg/640px-Imelda_Staunton%252C_October_2019.jpg&w=640&q=50)
ئیمێلدا ستاونتۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمێلدا ماری فیلۆمێنا بێرنادێت ستاونتۆن (بە ئینگلیزی: Imelda Staunton؛ لەدایکبووی ٩ی شوباتی ١٩٥٦) ئەکتەری ئینگلیزییە.[1] دوای مەشق و ڕاھێنان لە ئەکادیمیای شاھانەی ھونەری دراما، ستونتۆن لە ساڵی ١٩٧٦ دەستی بە کاری شانۆی کرد و لە بەرھەمە شانۆییە جیاوازەکاندا لە بەریتانیا دەرکەوت.
ستونتۆن بە درێژایی ژیانی ھونەری لە لەندەن لە چەندین شانۆگەری و میوزیکی جۆراوجۆردا بەشداری کردووە و چوار خەڵاتی لۆڕێنس ئۆلیڤیێری بەدەستھێناوە؛ سێ خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی لە میوزیکی بەھۆی ڕۆڵەکانی لە فیلمی میوزیکی بۆ ناو دارستان، سوینی، تۆد و گیپسی، و یەکێکیان بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت لە شانۆگەرییەکدا بەھۆی کارەکانی لە ھەردوو فیلمی پەسەندنەکردن و گەنمەشامی سەوزە. دەرکەوتنەکانی تری لەسەر شانۆ بریتین لە ئۆپێرا سواڵکەرەکان، جادووگەرەکەی ئۆز، پوورە ڤانیا، کوڕان و بووکەڵە، سەرقاڵکردنی مێستێر سلۆن و خەڵکی باش. تا ئێستا پاڵێوراو بووە بۆ ١٣ خەڵاتی ئۆلیڤیێر.