ئیمامەت (شیعە)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمامەت بۆ شیعە یەکێکە لە بنەماکانی ئیمان. ئیمام بۆ ئەوان بە واتای کەسێکە لە بنەماڵەی عەلی کوڕی ئەبووتالیب کە زاوای پیغەمبەری ئیسلام بوو ، ئەم کەسانە بە گوێرەی حەدیسەکان لە لایەن خوداوە بۆ جێگری پێغەمبەر و ڕێنوێنی خەڵک ھەڵبژێردراون. شیعەکان لەمبارەوە حەدیسێک لە پێغەمبەر محمدﷺ دەگێڕنەوە: "ھەرکەس بمرێت و ئیمامی سەردەمی خۆی نەناسێت، وەکوو ئەوە وایە کە لە جاھیلییەتدا مردبێت." لە ناو شیعەکاندا چەندین بڕوای جیاواز ھەیە سەبارەت بەو کەسانەی کە بە ئیمام بوون و ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ھەبوونی چەندین ڕێباز لە ناو شیعەکاندا. شیعەکان، ئیمام بە "مەعسووم" (واتە پاک لە گوناح) دەزانن.