ئیلنجاغی گەورە
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیلنجاغی گەورە گوندی ئیلنجاغی گەورەی قەزای کۆیە. گوندێکی گەورەیە لە ناحیەی تەقتەق و قەزای کۆیە و سەربە پارێزگای هەولێرە. دەکەوێتە باشوری خۆرئاوای کۆيە لەسنوری کێڵگەی نەوتی تەقتەقە، ڕووبەرەکەی نزيکەی ٢٥ کيلۆمەتر چوارگۆشەيە کەوتۆتە نێوان رِووباری وەرزی کۆيه و داربەسەر و بەرزايی بێژينگ بەسەر، وشەکە لە(ئيلنچاغ)ی تورکيەوە هاتووە بەمانای(ئينسانلر کوجرلر) واتە خەڵکی ڕەوەندوکۆچەری و مەڕلەوەڕێن، بەر لەدۆزينەوەی نەوت لەخاکەکەيدا لەسالی ١٩٥٨ باشترين ناوچە بووە بۆ بەخێوکردنی مەڕومالات بۆيەش لەگۆتەی کوردەواری ناوی هاتووە: بۆ مەڕ لەوەڕاندن لەکوێستان گەدەوپانەسەر لە گەرميان ئيلنجاغ و داربەسەر.[3][4][5].
ئیلنجاغی گەورە | |
---|---|
بە عەرەبی: ایلنجاغ الکبری بە ئینگلیزی: Ilinjaghi Gawra | |
جێگەی لە ھەرێمی کوردستاندا | |
پۆتانەکان: 35.9624°N 44.51147°E | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | ھەرێمی کوردستان[1] |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
قەزا | کۆیە |
ناحیە | ناحیەی تەقتەق |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٣) | |
• سەرجەم | ٧٥٠ کەس [2] |
بە پێی سەرژمێری ناوخۆیی ناحیەی تەقتەق، لە ساڵی ٢٠١٣دا ژمارەی دانیشتوانی ئەم گوندە پێکھاتووە لە (٧٥٠) کەس و (١٤٢) خێزان.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.