![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9c/King_Astyages_submitting_to_Cyrus.jpg/640px-King_Astyages_submitting_to_Cyrus.jpg&w=640&q=50)
ئیشتوویگوو
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیشتوویگوو (بە یۆنانی: ئاستیاگ) دوایین پاشای ماد بوو، کە لە ساڵانی ٥٨٥ تا ٥٥٠ی پێش زایین حکوومەتی دەکرد، لە ٣٥ ساڵی حکوومەتی ئاستیاگ زانیاری زۆر بەردەست نییە.[1] ئیشتوویگوو پاش مردنی باوکی ھەڤەخشترە ھاتە سەر فەرمانڕەوایی ماد. یەکێک لە کردەوەکانی ئیشتوویگوو جەنگی لەگەڵ لیدیا بوو، کە لە کۆتاییدا پەیمانی ئاشتی لەگەڵ پاشای لیدیا و ھاوسەرگیری لەگەڵ ئاریانیس خوشکی کرۆسۆس کرد. ئیشتوویگوو باوکی ماندانە و ئەمیتیس بووە، ماندانە ھاوسەرگیری لەگەڵ کەمبۆجییەی یەکەم کرد، کە لە ئەنجامدا کورووشی دووەم یان کورووشی مەزن لەدایکبوو، کوروش لە ساڵی ٥٥٠ پێش زایین لە دەسەڵاتی باپیری یاخی بوو و لە پۆستەکەی لای برد. دەسەڵاتی ١٢٨ ساڵەی مادەکان بە لابردنی ئیشتوویگوو لە تەختی پاشایەتی کۆتایی ھات و ئیمپراتۆرییەتیی ھەخامەنشی دامەزرا.[2]
زانیاریی خێرا ئیشتوویگوو, پاشای پاشایەتی ماد ...
ئیشتوویگوو | |
---|---|
![]() پاشا ئیشتوویگوو بە زنجیرەوە ملکەچی کورووشی مەزن دەبێ (تابلۆی سەدەی ١٨). | |
پاشای پاشایەتی ماد | |
فەرمانڕەوایی | ٥٦٤ – ٥٥٠ پ. ز (بەپێی ھێرۆدۆت) |
پێشوو | ھەڤەخشترە |
جێگر | کورووشی مەزن |
ھاوسەر | ئاریێنیس |
منداڵ(ەکان) | ماندانە ئامیتیس پارمیسێس |
خانەدان | ماد |
باوک | ھەڤەخشترە |
ئایین | ئایینی کۆنی ئێران |
دایخە