From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد کوڕی ئەحمەد کوڕی ڕوشدی ئەندەلوسی ناسراو بە ئیبن ڕوشد (بە عەرەبی: أبو الولید محمد بن أحمد بن رشد یان ابن رشد) یەکێکە لە زانایانی سەردەمی زێڕینی ئیسلام و زانایانی موسوڵمان. لە ١٤ی ئەیپریلی سالی ١١٢٦ز[1] لە کوردۆبای ئیسپانیا لەدایکبووە و لە ١٠ دیسەمبەری ساڵی ١١٩٨ز[2] لە وڵاتی مەغریب کۆچی دوایی کردووە. لە ڕۆژاوا نازناوی "شیکەرەوە و باوکی ئەقڵانیەت"[3]ی پێدراوە و ئەوترێ ئیبن ڕوشد ڕۆژاواییەکان دووبارە وشیار دەکاتەوە لە دیراسەکردنی ئەرستۆ و فەلاسیفەی کۆنی یۆنان. بیروبۆچوونەکانی بەتایبەتی لە زانکۆی پاریس و تا سەدەی شازدەیەم خوێندراوە.
زانایەکی ناوداری عەرەبی ئەندەلوسی بووە، لە زۆربەی زمانەکانی خۆرئاوادا ئەو بەناوی "ئەڤێرۆس" (Averroes) ئەناسن و ڕێچکەکەشی بە ئەڤێرۆیسم.[2] زانای بواری جیاواز بوە وەک یاسا و پزیشکی. دانەری زیاد لە ١٠٠ کتێب بووە.[4] کتێبەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر لاتینی و عیبری. بۆ ماوەیەک لە شارەکانی (سویل و قرطبە)دادوەر بووە، ئەو باوەڕی بە مانەوەی مادە و ھەبوونی دونیایەکی ھەتاھەتایی لەگەڵ خودا ھەبووە، ئەو باوەڕی وابوو کە ھەندێک جار فەلسەفە و دین ناسازگاریەکی تەواویان ھەیە لەم ڕووەوە بیرکردنەوەی دوو لایەنەی ھەبووە.
ئەو زانایەکی موسڵمانی سوننی (مالیکی) بوو، لە کاتی خۆیدا لەلایەن ھەندێک زانای ئەو سەردەمەوە ئازار و ئەزیەت دراوە و نفرین کراوە و ھەروەھا لەلایەن کڵێساوە بەرھەمەکانی ئەو مەحکوم کراوە. بۆ نمونە غەزالی کتێبی "تهافت الفلاسفە" واتە "ناجۆریەکانی فەلاسیفە"ی دژی ئیبن ڕوشد و ئیبن سینا نوسیوە، لە وەڵامدا ئیبن ڕوشدیش کتێبی "ناڕێکیەکانی ناڕێکیەکان"ی وەک وەڵام بۆ غەزالی نوسیوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.