From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیبن باجە بە عەرەبی (ابن باجة) ناوی تەواوی (ئەبوبەکر محەممەد کوڕی یەحیا ئەلساغی)ە. فەیلەسووف، ڕوەکناس، شاعیر، پزیشکی عەرەب و خەڵکی ئەندەلوسە. لە ڕۆژاوا بە (Avempace) ناسراوە.[1][2][3]
ئیبن باجە Ibn Bājja | |
---|---|
ناو | ابن باجة |
لەدایکبوون | نز. 1085 سەرەگۆسا، ھۆزی سەرەگۆسا، ئەندەلووس (لەمڕۆدا Aragon, Zaragoza (province), ئیسپانیا) |
مردن | ١١٣٨ ساڵ ژیاوە) Fes, ئیمپڕاتۆرییەتی مورابیت (present-day Fes, Morocco) | (٥٢–٥٣
نەتەوە | ئەندەلووسی |
بوارەکان | ئەستێرەناس، فەیلەسووف، پزیشک، فیزیک، شاعیر، زانستخواز |
گاریگەربوون | ئیبن توفەیل، Al-Bitruji, ئیبن ڕوشد، Maimonides |
نووسەری کتێبی (کتاب النبات، "کتێبی ڕووەکەکان") بوو کتێبێکی ناسراوی ڕوەکەکان بوو، کە پێناسەی ڕەگەزی ڕوەکەکانی دەکرد.[4] تیۆرییە فەیلەسووفییەکانی کاریگەری خستە سەر کارەکانی ئیبن ڕوشد زۆربەی نووسین و کتێبەکانی تەواو نەکراون بەھۆی زوو مردنی، زانیارییەکی باشی لەسەر پزیشکی و ماتماتیک و ئەستێرەناسی ھەبوو، بەشدارییە سەرەکییەکانی لە فەلسەفەی ئیسملامی بیرۆکەکەی بوو دەربارەی ڕۆح، کە تەواو ئەویش تەواو نەکرا.
ئیبن باجە لە سەرەدەمی خۆی نەک تەنھا کەسایەتییەکی ناسراو بوو لەبارەی فەلسەفە بەڵکو لەھەردوو بواری مۆسیقا و شیعریشدا ناسراو بوو.[5] کۆکراوەی شیعرەکانی لە ١٩٥١ دۆزرایەوە ھەرچۆنێک بێت زۆربەی کارەکانی تا ئێستاش نەدۆزراونەتەوە، بەڵام تیۆرییەکانی لە بارەی ئەستێرەناسی و فیزیک لەلایەن مایمۆنیدس و ئیبن ڕوشدەوە پارێزرگاریان لێکراوە، و کاریگەری لەسەر ئەستێرەناس و فیزیکزانەکانی سەردەمی دواتر ھەبووە لە سەردەمی زێڕینی ئیسلام و سەردەمی ڕێنێسانسی ئەورووپا، لەناویاندا گالیلیۆ گالیلێی[6]
ئیبن باجە بە تەواوی مێژووی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە بەڵام دەزانرێت کە لە ھەرێمی (ساراگۆستە) لە ئەندەلوس لە دایکبووە. ناوی ڕاستی ئەبوبەکر محەممەد ئەلساغییە. لە ساڵی ١١٣٨ لە فاس کۆچی دوایی کردووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.