From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیبراھیمی یەکەم، نۆزدەیەم خەلیفەی عوسمانی بوو و حوکمی گرتە دەست لە دوای وەفاتی موڕادی چوارەمی برای لە ساڵی ١٦٤٠دا و کاتێک لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بوو، لە ماوەی حوکمی براکانی عوسمانی دووەم و موڕادی چوارەمدا دوور بوو لە ھەر کاروبارێک، و کوژرانی چوار براکەی بینی، و چاوەڕێی ھەمان چارەنووسی ئەکرد، ئەمەش وایلێکردبوو توڕە بێت و خۆنەگرێت لەسەر ھیچ شتێک، لەسەرەتادا ویستی وەک براکەی موڕادی چوارەم بێت، بەڵام سیفەتەکانی ئەوی نەبوو، کارووباری دەوڵەت تێک چوو، لابردن یان کوشتنی سەدڕی ئەعزەمەکان ڕوویدا، بەڵام لەبەرئەوەی دەوڵەت شان و شکۆکەی بۆ گەڕایەوە لە سەردەمی مورادی چوارەمدا، کەمی تواناکانی سوڵتان ئیبراھیم کاریگەری زۆری نەبوو لەسەر دەوڵەت.
ئیبراھیمی یەکەم | |
سوڵتان ئیبراھیمی یەکەم | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان ئیبراھیمی یەکەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٦١٥ |
مردن | ١٦٤٨ |
پێش خۆی | موڕادی چوارەم |
دوای خۆی | محەمەدی چوارەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | ئەحمەدی یەکەم |
دایک | ماھپەیکەر کۆسەم سوڵتان |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
سوڵتان موڕادی چوارەم وەفاتی کرد و مناڵی لە پاش بە جێ نەما، ویلایەت گوێزرایەوە بۆ ئیبراهیم کە ئەو کاتە بەند کرابوو، کاتێک چوونە لای بۆئەوەی پیرۆزبایی لێبکەن، وا گومانی برد کە ئەمە فێڵێکە لەلایەن براکەیەوە لێی ئەکرێت بۆ تاقیکردنەوەی دلسۆزییەکەی، لەبەرئەوە ڕەتی کردەوە و پێی ووتن ئەو بەندیخانە بە باشتر ئەزانێن و باوەڕی پێ نەکردن تا دایکی چوو بۆ لای و تەرمەکەی سوڵتان موڕادی لەگەڵدا بوو، پاشان باوەڕی کرد و ڕازی بوو خەلافەت بگرێتە دەست، شمشێرەکەی سوڵتان عوسمانی یەکەمی هەڵگرت لە مزگەوتی ئەبوئەیووبی ئەنساڕی، ووتاری دا و ووتی؛ سوپاس بۆ تۆ خوایە کە بەندەیەکی لاوازی وەک منت بە شایستەی ئەم پایە دانا، خوایە حاڵی نەتەوەکەم باش و چاک بکە لە ماوەی حوکممدا.
ئەوەی کە دەچێتە پاڵ لاوازی سوڵتان ئەوەبوو کە ژنەکانی کۆشکی دەسەڵات دەستیان وەردایە کارووباری دەوڵەت، و کاریگەرییان زۆر زۆربوو، سەدڕی ئەعزەم قەرە موستەفا پاشا توانی بە روویاندا بوەستێت و زۆر بە توندی ڕێگە لە گەندەڵەکان بگرێت.
سوڵتان موڕادی چوارەم زۆر چاکسازی ناوخۆیی کردبوو وەک بە گژداچوونی گەندەڵی و نوێکردنەوەی سوپا و ڕاهێنانی ئینکیشاری، کە ئەمەش وایکرد خەلیفەی نوێ ڕوو بکاتە ڕژێمی ئابووری و ڕێکخستنەوەی.
بارودۆخی دەوڵەت بەرەو خراپی ڕۆیشت، داراییەکەی تێکچوو، ئینکیشاری دەستیان کرد بە دەستێوەردان لە کارووباری دەوڵەتدا، سوڵتان ئیبراهیم هەوڵیدا دەست بەسەر ئاژاوەکەدا بگرێت، و کۆتایی بەسەرکردەکانی ئینکیشارییەکان بهێنێت کە لە جیاتی ئەرکی خۆیان کە پاراستنی دەوڵەت بوو دەستیان کرد بە تاڵانکردن و ێران کردن.
کاتیک سەرکردە ئینکیشارییەکان بەمەیان زانی، سوڵتانیان لابرد، و شۆڕشیان راگەیاند، هەندێک لە زانا ئایینییەکان یارمەتیان دان و دایکی كۆسەم سوڵتان لە پشتی شۆڕشەکەوە بوو، و هەموو ڕێکەوتن لەسەر لابردنی ئیبراهیم و محەمەدی چوارەمییان لە جێگەی دانا کە لە تەمەنی حەوت ساڵیدا بوو، ئەم شۆڕشەش لە ٨ی ئابی ١٦٤٨ دابوو، دە ڕۆژ دوای لابردنی سوڵتان ئیبراهیم بڕیاری کوشتنیان دا، لەگەل ئەوەی زۆر لە پیاوەکانی دەوڵەت داوای گەڕاندنەوەیان ئەکرد، بەڵام سوڵتان خنکێنرا لە تەمەنی سی و سێ ساڵیدا و نێژرا لە مزگەوتی ئایا سۆفیا لە تەنیشتی مامی موستەفای یەکەم.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیبراھیمی یەکەم تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.