From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆھ یۆن سو (لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧١) خانمەکتەرێکی کۆرییە.
ئۆھ یۆن سو بۆ یەکەم جار دەرکەوت وەک ئەکتەرێک لە ساڵی ١٩٨٩دا لەگەڵ کۆمەلێک ئەکتەردا دوای بڕینی خولێکی نمایشکردن کە لەلایەن ئێم-بی-سییەوە سازکرابوو و ھەرزوو بەناوبانگ بوو بۆ ئەو وێنایەی وەک کەسێکی سادە دەردەکەوت.[1] بەڵام لە پاش ھاوسەرگیرییەکەیەوە لەگەڵ ئەکتەرێکی ھاوپیشەی خۆی بەناوی سۆن جی چانگ[2][3][4] گۆڕانکاری بەسەر کارەکەییدا ھات و زیاتر ڕۆڵی کەسانی پێگەیشتووی لە فیلمەکاندا دەبینی. لە فیلمی دووەمین داوای ھاوسەرگیری ڕۆڵی دایکێک دەبینێت،[5] و ڕۆڵی ژنێکی ناقەناعەت دەبینێت کە لە ململانێدایە لەگەڵ سەماکارێک لە شاژن دەگەڕێتەوە[6][7] و ڕۆڵی گرنگی ھەبوو لە ھەردوو زنجیرە درامای مێژوویی جومۆنگ[8] و گایباک.[9] بەڵام ئەو زیاتر ناسراوە بە ڕۆڵبینینی ژنێکی خێزاندار لە فیلمەکانی ژیانێکی تاڵ و شیرین[10][11] و پیاوی خراپ.[1][12][13][14][15][16][17]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.