![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a9/Polarlicht.jpg/640px-Polarlicht.jpg&w=640&q=50)
ئۆڕۆڕا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەڕۆڕا (بە ئینگلیزی: Aurora) دیاردەیەکی سروشتی سەرسوڕهێنەرە کە لە جەمسەرەکانی زەویدا ڕوودەدات. ئۆڕۆڕا بە شێوەی هەور و تیشکی ڕەنگاوڕەنگ کە بەدرێژاییی ئاسمان سەمادەکەن دەردەکەوێت.[1] و دوو جۆری هەیە: ئەڕۆڕای باکووری (Aurora borealis) کە لە جەمسەری باکووری زەوی بەدیاردەکەوێت و ئەڕۆڕای باشووری (Aurora australis). ئەمەشیان لە جەمسەری باشووری زەویدا بەدیار دەکەوێت.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a9/Polarlicht.jpg/640px-Polarlicht.jpg)
ئەڕۆڕا لەو کاتەدا دروست دەبێت کە ئەو تەنۆچکە بارگاوییانەی کە لە خۆر دەردەچن قەڵغانی موگناتیسی زەوی دەبڕن و خۆیان بە گەرد و گەردیلەی نێو بەرگەهەوای زەوی دەکێشن. کە ئەوەش دەبێتە هۆی دەرپەڕینی ژمارەیەکی ئێگجار زۆری فۆتۆن، کە بە هەموویان ئۆڕۆڕا پێکدەهێنن.[2]