From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆزارک زنجیرەیەک درامای تاوانی وێب تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە لە لایەن بێڵ دوبوک و ماڕک ویڵیامزوە بۆ نێتفلیکس دروستکراوە،[1][2][3] و لە لایەن میدیا ڕایتس کەپیتەڵ بەرھەمھێنراوە؛ و جەیسۆن بەیتمن ڕۆڵی ڕاوژێکارێکی دارایی ماڕتی بێرد دەگێڕێت و ڵۆرا ڵێنی ڕۆڵی ژنەکەی وێندی، ڕاوێژکارێکی پەیوەندییە گشتییەکانی ھەڵمەتە سیاسییەکان کە پێش گواتنەوەی خێزانەکە بۆ ئۆزاڕک ژنی ماڵەوە بوو.[4][5] بەیتمن ھەروەھا دەرھێنانی بۆ چوار ئەڵقەی وەرزی یەکەم و دوو ئەڵقەی وەرزی دووەم کردووە.[6][7] دە ئەڵقەی وەرزی یەکەم لە ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە،[3][8] دە ئەڵقەی وەرزی دووەم لە ٣١ی ئابی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە،[9] و زنجیرەکە بۆ وەرزی سێیەم لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ نوێکرایەوە، کە لە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠دا بڵاوکرایەوە.[10][11] لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا، وەرزی چوارەم و کۆتایی نوێکرایەوە، کە لە چواردە ئەڵقە پێکدێت و بۆ دوو بەش دابەش کرا و بەشی یەکەم لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە،[12][13] و بەشی دووەم لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ بڵاوکرایەوە.[14]
چەشن | فیلمی تاوان ھەستبزوێن |
---|---|
دانەر | بێڵ دوبوک ماڕک ویڵیامز |
ئەکتەران |
|
ئاوازدانەر(ان) | دانی بێنزی ساندەر جوریانس |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٤ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٤٤ (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | جەیسن بەیتمن کریس موندی بێڵ دوبوک ماڕک ویڵیامز |
شوێنەکانی تۆمارکردن | دەریاچەی ئاڵتوونا، جۆرجیا دەریاچەی ڵانێیر، جۆرجیا |
ماوەی پەخش | ٥٢–٨٠ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | میدیا ڕایتس کەپیتەڵ ئاگرێگەیت فیلمس زێرۆ گراڤیتی بەڕێوبەرایەتی ھێدھونتەر فیلمس مان، وۆمەن & چیڵد پڕۆدیوکشن |
دابەشکەر | نێتفلیکس |
تۆڕ | نێتفلیکس |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ – ئێستا |
ماڵپەڕی فەرمی |
ئۆزاڕک پیاچوونەوەیەکی ئەرێنییانەی لە ڕەخنەگرانەوە بەدەستھێنا، کە بە تۆنی زنجیرەکە، و ئاڕاستەکەی، و ڕۆڵگێڕانەکەی ستایشکراوە. زنجیرەکە بۆ ١٤ خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم تێیدا باشترین زنجیرەی درامی بوو وەرگرتووە، تێیدا بەیتمن خەڵاتی باشترین دەرھێنان بۆ زنجیرەیەکی درامی و جوڵیا گاڕنەر بۆ خەڵاتی باشترین کچە ئەکتەری یاریدەدەر لە زنجیرەیەکی درامیدا (ھەردووکیان لە ٢٠١٩دا) دەبەنەوە. ھەروەھا بەیتمن بۆ دوو خەڵاتی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی باشترین ئەکتەری زنجیرەی درامای تەلەڤیزیۆنی پاڵێورا.
ڕاوێژکاری دارایی ماڕتن «ماڕتی» بێرد خێزانەکەی لە قەراغەکانی نەیپرڤێڵی شیکاگۆ بۆ ئۆسەیج بیچ، میزوری دەبات،[15] پاش ڕوودانی ھەڵەیەک لە پارە شووتنەوەکەیدا پێویستە لەسەری شووشتنەوەیەکی گەورەتر لە ئۆزاڕک ئەنجام بدات. ئەو کاتەی بێڕدەکان دەگەنە میزوری، ئەوان لەگەڵ تاوانبارە خۆماڵییەکانی وەک ڵانگمۆرس و سنێڵەکاندا بەریەک دەکەون.[8]
نمایشەکە دەکەوێتە ھاوینە ھەوارێکی ئاسایی کەناری دەریاچەی ئۆزاڕک، لە ھاوینە ھەواری ئاڵھانا و مارینا وەرگیراوە، کە دروستکەری زنجیرەکە دوبوکو لە کاتی خوێندنی لە زانکۆ لە میزوری لە ١٩٨٠کاندا دەژیا.[19] لەسەرەتادا وابڕیاربوو جەیسن بەیتمان تاکە دەرهێنەری زنجیرەکە بێت، بەڵەم لەبەر خشتەی کاتیی نەیتوانی کاتی تەرخانبکات، ئەو تەنها دوو ئەڵقەی یەکەم و دوو ئەڵقەی کۆتایی دەرهێنا.[20]
بۆ ئەوەی شووشتنی پارەکەی ئۆزارک تا بکرێت ڕاست و لۆژیکی دەربکەوێت، نووسەرانی نمایشەکە بریکارێکی ئێف بی ئاییان هێنا بۆ ژووری نووسەران کە کاری لەسەر تاوانی دارایی دەکرد. ئەوان هەروەها بەڕێوبەرێکی جزدانی پارێزراویان هێنا، ئەمەش بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی جووڵانی بڕێکی زۆر پارە.
زۆربەی شوێنی تۆمارکردنەکان لەباتی دەریاچەی ئۆزاڕک لە دەریاچی ئاڵاتونا و دەریاچەی ڵانێر لە ئەتڵانتا بوو، ئەمەش لەبەر لابروونی باچەکان کە لە لایەن ویلایەتی جۆرجیا کرا.[21][22] دەستەی زنجیرەکە دوای لێکۆڵینەوەیەکی تەواوی ھاوینە ھەواری ئاڵھانا بڕیاریاندا لە جۆرجیا بمێننەوە.[19] ھەندێک دیمەن لە ناوچەی شیکاگۆ تۆمارکراوە.[23] تەنھا چەند گرتەیەکی کەم لە لەیک ئۆزاڕک تۆمارکراوە، ئەم گرتانەش ناونیشانە بەناوبانگە خۆماڵییەکەی «بەخێربێن بۆ لەیک ئۆزاڕک» و پەیکەری «ئینجو جو مەفڵەر مان» دەگرێتەوە. لە سەرەتادا وادانرابوو کە جەیسۆن بەیتمن تاکە دەرھێنەری وەرزی یەکەم بێت، بەڵام خشتەی کات نەیھێڵا، ھەر بۆیە تەنھا یەکەمین دوو ئەڵقە و کۆتایەمین دوو ئەڵقەی دەرھێنا.[24] زنجیرەکە بۆ دە ئەڵقەی وەرزی دووەم لە ١٥ی ئابی ٢٠١٧ نوێکرایەوە.[25] لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، زنجیرەکە بۆ وەرزی سێیەم بە دە ئەڵقە نوێکرایەوە.[10]
نەخشەکێشی ھێڵکاری فرێد دەیڤس نامە سپییەکەی 'O'کەی دروستکردووە، کە لەسەر باکراوەندێکی ڕەش لە ھەموو ئەڵقەیەک دەرکەوتووە. چوار ھێما لە ناو بازنەکەی 'O'کەدا ھەیە کە ئاماژە بۆ پیلانگێڕی سەرەکی ئەو ئەڵقەیە دەکات. بێجگە لەمانەش، ھەر یکێک لەو وێنانەی ناو بازنەکە بەدەست دروستکراوە تا پیتە ماوەکان لە "ئۆزاڕک" تەواو بکات. بۆ نموونە، لە ئەڵقەی یەکەمدا پیاوە کڕنووشبەرەکە "Z"دە، بیناکە "A"یە، چەکەکە "R"ە، پیاوە کەوتووەکە "K"یە.[26]
وەرزەکان | وەڵامدانەوەی ڕەخنەگران | ||
---|---|---|---|
ڕاتن تۆمەیتۆز | مێتاکریتیک | ||
١ | ٧٠٪ (٦٩ بەسەرداچوونەوە) | ٦٦ (٢٩ بەسەرداچوونەوە) | |
٢ | ٧٦٪ (٤٥ بەسەرداچوونەوە) | ٥٩ (١٤ بەسەرداچوونەوە) |
لەسەر ڕاتن تۆمەیتۆز، وەرزی یەکەم ڕازامەندی ٧٠٪ ڕەخنەگرانی، بەپێی ٦٩ بەسەرداچوونەوە، وەرگرت کە مامناوەندی نرخاندن ٦٫٨٤/١٠ بوو. ڕەخنەگرای ماڵپەڕەکە دەڵێن «ئۆزاڕک ھێشتا نەگەشتۆتە ئاستی دراما تاوانییە کلاسیکییەکان کە بە دڵنیاییەوە بەراوردی لەگەڵدا دەکرێت، بەڵام پیانگێڕییەکە بە سێوەیەکی ڕازیکەرانە ئاڵۆزە، و دۆڵگێڕانێکی گیراوی جەیسن بەیتمنە، پێشنیاری توانای شاراوە دەکات.»[27] لەسەر مێتاکریتیک، ئەو مامناوەندی ٦٦ لە ١٠٠ بەپێی ٢٩ ڕەخنەگر ھەیە، کە بە «پیاچوونەوەی گشتی پەسەند» ئاماژەی بۆ کراوە.[28]
بڕاین ڵاوری لە سی ئێن ئێن نووسیویەتی، «لە کاتێکدا دەستەواژەی ماسی لە دەرەوەی ئاوەکەی یەکێک لە کۆنترینی تەلەڤیزیۆنە، ئۆراڕک لە ئاڕاستە تایبەتەکەی خۆی لە ڕێگەی گۆڕانکارییە زیرەکەکانییەوە لادەدات — درەنگ بەکارھێنانی فلاش باک بۆ باسکردنی چۆنییەتی ھاتنەوە ناوەی کارتێڵ بۆ ژیانی — و ھێزی ڕاکردنی ڕۆڵگێڕانکەی.»[29] ڕەخنەگری تەلەڤیزیۆنی سۆنیا سارایای ڤاراێتی نووسیویەتی کە ئۆزاڕک «زیرەکە، بەباشی دروستکراوە، و شتێک دەڵێت»، زنجیرەکە «بەیەکەوە لەگەڵ زمان شیرینی و فێڵبازی ڕۆڵگێڕانە ئاڵۆزەکەی جەیسن بەیتمن وەک ماڕتی دێت.»[30] تیم داوڵینگ لە گاردیان نووسیویەتی «ڵۆرا ڵێنی، وەک ھەموو کاتێک، نایابە.»[31]
ڕەخنەگران زنجیرەکەیان بە شێوەیەکی ئەرێنیانە بە گۆڕانی خراپ بەراوردیان کردووە، ئەمەش چونکە ھەردوو نمایشەکە پاڵەوانی چیڕۆکەکەی کەسانی ئاسایی بوون و لە ناکاو تێکەڵی تاوان بوون. نیک ھانئۆڤەر بۆ فیلم دەیلی نووسیوە «ھەر کە لێکچوونی ڕووەکەت تێپەڕان، ئۆزاڕک وەک شتێکی تایبەت و داھێنەرانە دەدرەوشێتەوە، ئۆپێرای تاوانی چڕ کە دیمەنی پاڵەوانەکە ھێندەی ھەر یەکێک لە ئەکتەرەکانی ترە.»[32]
لەسەر ڕاتن تۆمەیتۆز، وەرزی دووەم ڕازامەندی ٧٦٪ ڕەخنەگرانی، بەپێی ٤٥ بەسەرداچوونەوە، وەرگرت کە مامناوەندی نرخاندن ٦٫٥٤/١٠ بوو. ڕەخنەگرای ماڵپەڕەکە دەڵێن «سەرنجڕاکێش و خۆشە – ئەگەر بەشێوەیەکی تایبەتیش ڕکابەرانە نەبێت – دابەزانی ئۆزاڕک بۆ ناو ئاوێکی تاریکتر و بەپێوە وەستانی لەگەڵ لادانێکی نایابی تری ڵۆرا ڵێنی دەپارێزرێت.»[33] لەسەر مێتاکریتیک، ئەو مامناوەندی ٥٩ لە ١٠٠ بەپێی ١٤ ڕەخنەگر ھەبوو، کە بە «پیاچوونەوەی تێکەڵ یان مامناوەند» ئاماژەی بۆ کرا.[34]
ئاڵیسۆن فۆرمان لە ماشابڵ سەرنجیداوە کە چۆن کەسایەتییە مێینەکان بۆ کەسایەتییە نێرینییەکان تەنھا «ئالیفی سۆزداری» نین، دەڵێت «وەرزی دووەمی ئۆزاڕکی نێتفلیکس، بەھەر حاڵ، چیرۆکی ژنەکان بە درێژایی ھەموو ١٠ ئەڵقەکە پارێزگاری لە کۆمەڵە ژنەکان کە ڕکابەرایەتی ئاڵۆزیی لەگەڵ زە سۆپرانۆسی ئێچ بی ئۆ دەکەن دەکات.»[35]
لەسەر ڕاتن تۆمەیتۆز، وەرزی سێیەم ڕازامەندی ٩٣٪ ڕەخنەگرانی، بەپێی ١٥ بەسەرداچوونەوە، وەرگرت کە مامناوەندی نرخاندن ٧٫٢٥/١٠ بوو. کۆی ڕەخنەگرانی ماڵپەڕەکە دەڵێن: «ئۆزاڕک لە کۆتاییدا پێکەی دەخاتە سەر وەرزی سێیەم کە تیژی دوودڵی و درەوشانەوەی ڕووناکی ڕۆڵگێڕانی ڵۆرا ڵێنی زیاد دەکات».[36] لەسەر مێتاکریتیک، ئەو مامناوەندی ٧٦ لە ١٠٠ بەپێی ٦ ڕەخنەگر ھەیە، کە بە «پیاچوونەوەی گشتی پەسەند» ئاماژەی بۆ کراوە.[37]
ساڵ | خەڵات | جۆر | پاڵێوراو (ەکان) | ئەنجام | Ref. |
---|---|---|---|---|---|
وەرزی ١ | |||||
٢٠١٨ | Golden Globe Awards | Best Actor – Television Series Drama | Jason Bateman | پاڵێوراو | [38] |
Golden Reel Awards | Outstanding Achievement in Sound Editing – Episodic Long Form – Music/Musical | Jason Tregoe Newman and Bryant Fuhrmann | پاڵێوراو | [39] | |
Outstanding Achievement in Sound Editing – Episodic Long Form – Dialogue/ADR | Nick Forshager, Steve Grubbs and Todd Niesen (for "The Toll") | پاڵێوراو | |||
Outstanding Achievement in Sound Editing – Episodic Long Form – Effects/Foley | Nick Forshager, Steve Grubbs, Matt Temple, Jeff Cranford and Daniel Raphael (for "The Toll") | براوە | |||
Location Managers Guild Awards | Outstanding Locations in Contemporary Television | Wes Hagan and Kevin Dowling | براوە | [40] | |
People's Choice Awards | The Drama TV Star of 2018 | Jason Bateman | پاڵێوراو | [41] | |
The Bingeworthy Show of 2018 | Ozark | پاڵێوراو | |||
Primetime Emmy Awards | Outstanding Lead Actor in a Drama Series | Jason Bateman (for "The Toll") | پاڵێوراو | [42] | |
Outstanding Directing for a Drama Series | پاڵێوراو | ||||
Daniel Sackheim (for "Tonight We Improvise") | پاڵێوراو | ||||
Primetime Creative Arts Emmy Awards | Outstanding Cinematography for a Single-Camera Series (One Hour) | Ben Kutchins (for "The Toll") | پاڵێوراو | ||
Outstanding Production Design for a Narrative Contemporary Program (One Hour or More) | Derek R. Hill, John Richardson and Chuck Potter (for "My Dripping Sleep") | پاڵێوراو | |||
Screen Actors Guild Awards | Outstanding Performance by a Male Actor in a Drama Series | Jason Bateman | پاڵێوراو | [43] | |
Outstanding Performance by a Female Actor in a Drama Series | Laura Linney | پاڵێوراو | |||
Writers Guild of America Awards | New Series | Whit Anderson, Bill Dubuque, Paul Kolsby, Mark Williams, Martin Zimmerman, Ryan Farley, Alyson Feltes and Chris Mundy | پاڵێوراو | [44] | |
٢٠١٩ | Casting Society of America | Outstanding Achievement in Casting – Television Pilot and First Season Drama | Alexa L. Fogel, Tara Feldstein Bennett, Chase Paris and John Ort | براوە | [45] |
وەرزی ٢ | |||||
٢٠١٩ | American Cinema Editors Awards | Best Edited Drama Series for Non-Commercial Television | Cindy Mollo and Heather Goodwin Floyd (for "One Way Out") | پاڵێوراو | [46] |
Art Directors Guild Awards | Excellence in Production Design for a One-Hour Contemporary Single-Camera Television Series | Derek R. Hill (for "The Gold Coast") | پاڵێوراو | [47] | |
Cinema Audio Society Awards | Outstanding Achievement in Sound Mixing for Television Series – One Hour | Felipe Borrero, Larry B. Benjamin, Kevin Valentine, Phillip McGowan, Matt Hovland and David Torres (for "The Badger") | پاڵێوراو | [48] | |
Critics' Choice Television Awards | Best Supporting Actress in a Drama Series | Julia Garner | پاڵێوراو | [49] | |
Directors Guild of America Awards | Outstanding Directorial Achievement in Dramatic Series | Jason Bateman (for "Reparations") | پاڵێوراو | [50] | |
Gold Derby Awards | Best Drama Actor | Jason Bateman | پاڵێوراو | [51] | |
Best Drama Actress | Laura Linney | پاڵێوراو | |||
Best Drama Supporting Actress | Julia Garner | پاڵێوراو | |||
Golden Globe Awards | Best Actor – Television Series Drama | Jason Bateman | پاڵێوراو | [52] | |
Golden Reel Awards | Outstanding Achievement in Sound Editing – Episodic Long Form – Music/Musical | Ozark (for "The Gold Coast") | پاڵێوراو | [53] | |
Outstanding Achievement in Sound Editing – Episodic Long Form – Dialogue/ADR | پاڵێوراو | ||||
Primetime Emmy Awards | Outstanding Drama Series | Jason Bateman, Chris Mundy, Bill Dubuque, Mark Williams, David Manson, Alyson Feltes, Ryan Farley, Patrick Markey, Erin Mitchell and Matthew Spiegel | پاڵێوراو | [54] | |
Outstanding Lead Actor in a Drama Series | Jason Bateman (for "Reparations") | پاڵێوراو | |||
Outstanding Lead Actress in a Drama Series | Laura Linney (for "One Way Out") | پاڵێوراو | |||
Outstanding Supporting Actress in a Drama Series | Julia Garner (for "The Gold Coast") | براوە | |||
Outstanding Directing for a Drama Series | Jason Bateman (for "Reparations") | براوە | |||
Primetime Creative Arts Emmy Awards | Outstanding Casting for a Drama Series | Alexa L. Fogel, Tara Feldstein Bennett and Chase Paris | پاڵێوراو | [55] | |
Outstanding Production Design for a Narrative Contemporary Program (One Hour or More) | Derek R. Hill, John Richardson and Kim Leoleis (for "Outer Darkness", "The Gold Coast") | پاڵێوراو | |||
Outstanding Single-Camera Picture Editing for a Drama Series | Cindy Mollo and Heather Goodwin (for "One Way Out") | پاڵێوراو | |||
Outstanding Sound Mixing for a Comedy or Drama Series (One-Hour) | Larry Benjamin, Kevin Valentine, Felipe 'Flip' Borrero and Dave Torres (for "The Badger") | پاڵێوراو | |||
Producers Guild of America Awards | Outstanding Producer of Episodic Television, Drama | Jason Bateman, Chris Mundy, Bill Dubuque, Mark Williams, David Manson, Alyson Feltes, Ryan Farley, Patrick Markey, Matthew Spiegel and Erin Mitchell | پاڵێوراو | [56] | |
Satellite Awards | Best Actor in a Drama / Genre Series | Jason Bateman | پاڵێوراو | [57][58] | |
Screen Actors Guild Awards | Outstanding Performance by an Ensemble in a Drama Series | Jason Bateman, Lisa Emery, Skylar Gaertner, Julia Garner, Darren Goldstein, Jason Butler Harner, Carson Holmes, Sofia Hublitz, Laura Linney, Trevor Long, Janet McTeer, Peter Mullan, Jordana Spiro, Charlie Tahan, Robert Treveiler and Harris Yulin | پاڵێوراو | [59] | |
Outstanding Performance by a Male Actor in a Drama Series | Jason Bateman | براوە | |||
Outstanding Performance by a Female Actor in a Drama Series | Julia Garner | پاڵێوراو | |||
Laura Linney | پاڵێوراو | ||||
Writers Guild of America Awards | Episodic Drama | David Manson (for "The Precious Blood of Jesus") | پاڵێوراو | [60] | |
٢٠٢٠ |
Casting Society of America | Television Series – Drama | Alexa L. Fogel, Chase Paris, Tara Feldstein Bennett and Kathryn Zamora-Benson | پاڵێوراو | [61] |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.