From Wikipedia, the free encyclopedia
ئنگرید بێرگمان (٢٩ی ئابی ١٩١٥–٢٩ی ئابی ١٩٨٢) خانمەکتەرێکی سوێدی بوو، کە لە چەندین فیلمی ئەورووپی و ئەمریکی، فیلمی تەلەفزیۆنی و شانۆ بەشداری کرد بوو.[1] ئەو ماوەی پێنج دەیە چالاک بووە لە کارکردنی لە بواری نواندن.[2] ئەو ھەندێکجار ناوی وەک یەکێک لە کاریگەرترین کەسەکانی سینەما ھاتووە.[3] ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، خەڵاتێکی تۆنی، چوار جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا.
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
ئنگرید بێرگمان | |
---|---|
بە سویدی: Ingrid Bergman | |
لەدایکبوون | ٢٩ی ئابی ١٩١٥ Hedvig Eleonora parish، سوێد |
مردن | ٢٩ی ئابی ١٩٨٢ ساڵ ژیاوە) لەندەن، شانشینی یەکگرتوو | (٦٧
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی مەمک |
شوێنی ناشتن | Norra begravningsplatsen |
باوک | Justus Bergman |
ھاوسەر | Roberto Rossellini، Lars Schmidt |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | John Van Eyssen |
منداڵ | Pia Lindström، Isotta Ingrid Rossellini، Isabella Rossellini |
پیشە | خوودژیاننامەنووس، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر |
بواری کار | نواندن |
پۆستەکان | President of the Jury at the Cannes Festival |
پەروەردە | Dramatens elevskola، Palmgrenska samskolan |
دانیشتووی | Beverly Hills |
شوێنی کار | سوێد |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٣٤ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ |
ئایین | Lutheranism |
وێبگە | http://www.ingridbergman.com |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
Notable role | Anna Anderson، گۆلدا مائیر |
ئنگرید لە ستۆکھۆڵم، سوێد لە خێزانێکی باوک سوێدی و دایکێکی ئەڵمانی لە دایکبوو. لە سەرەتادا لە فیلمە سوێدی و ئەڵمانییەکان دەستی بە نواندن کرد. دواتر لە ساڵی ١٩٣٩، لەڕێی فیلمی ئینتەرمیزۆ (Intermezzo)، ئنگرید بە بینەرانی سینەمای ئەمریکی ناسێنرا. لە ساڵی ١٩٤٢، لە فیلمی کازابلانکا بەڕۆڵی سەرەکی لەپاڵ ھەمفری بۆگارت بەشداری کرد. بێرگمان لە دەیەی چلەکان لە فیلمگەلێکی باشی درامی دەرکەوت، لەوانە For Whom the Bell Tolls (١٩٤٣)، Gaslight (١٩٤٤), The Bells of St. Mary's (١٩٤٥)، ھەروەھا Joan of Arc (١٩٤٨)، لە نێویاندا لە فیلمی گاسلایت خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەئەکتەر بەدەست ھێنا.
لە ساڵی ١٩٥٦، بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی مێژوویی-درامی ئەناستاسیا (Anastasia)، دووەم خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین خانمەئەکتەر بەدەست ھێنا. لە کۆتا ساڵەکانی وەک ئەکتەر، سێیەم خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا، بەڵام ئەمجارەیان وەک باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، ئەمەش لە ساڵی ١٩٧٤ بوو بەھۆی فیلمی تیرۆرکردنێک لەسەر ھێڵی شەمەندەفەری تایبەت (Murder on the Orient Express).
لە ساڵی ١٩٩٩، لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی، ئنگرید بێرگمان بە چوارەم مەزنترین خانمەئەکتەری سەدە لە مێژووی سینەمای ھۆلیوودی کلاسیک ھەژمارکرا.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.