From Wikipedia, the free encyclopedia
ئرێن ژولیۆ کوری (بە ئینگلیزی: Irène Joliot-Curie؛ ١٢ی ئەیلوولی ١٨٩٧–١٧ی ئازاری ١٩٥٦) زانایەکی فیزیک و کیمیای فەڕەنسی و کەسێکی سیاسییش بوو.
ئرێن ژولیۆ کوری | |
---|---|
بە فەرەنسی: Irène Joliot-Curie | |
لەدایکبوون | ١٢ی ئەیلوولی ١٨٩٧ 13th arrondissement of Paris، فەڕەنسا |
مردن | ١٧ی ئازاری ١٩٥٦ ساڵ ژیاوە) پاریس، فەڕەنسا | (٥٨
ناوی کاتی لەدایکبوون | Irene Curie |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی خوێن |
شوێنی ناشتن | Cemetery Sceaux |
باوک | پیەر کووری |
دایک | ماری کووری |
ھاوسەر | فرێدریک ژولیۆ کوری |
منداڵ | Pierre Joliot، Hélène Langevin-Joliot |
زمانی نووسین | زمانی فەڕەنسی |
بواری کار | کیمیا، ڕادیۆبیۆلۆجی |
شوێنی کارکردن | Science Faculty of Paris |
پۆستەکان | undersecretary |
پەروەردە | Science Faculty of Paris، Collège Sévigné، زانکۆی پاریس |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Paul Langevin |
Doctoral student | Yang Chengzong |
قوتابیی | Paul Langevin |
دانیشتووی | پاریس |
ئەندامی حیزبی | French Section of the Workers' International |
ئەندامی | Academy of Sciences of the GDR، Russian Academy of Sciences، Royal Academy of Medicine of Belgium، Royal Netherlands Academy of Arts and Sciences، Polish Academy of Sciences |
ئرێن کچە گەورەی ماری کوری و پیەر کوری بوو. ئەو یەکێکە لە ھەڵگرانی خەڵاتی نۆبێل. ئرێن ژولیۆ کوری لە ساڵی ١٩٣٥، لەگەڵ ھاوسەرەکەی فرێدریک ژولیۆ کوری بوونە براوەی خەڵاتی نۆبێل لە کیمیا، ئەمەش لەپای ئەو دۆزینەوەیان لە بابەتی تیشکەچالاکیی دەستکرد. ئەمەش وایکرد کە ببنە ئەو تاکە خێزانێک کە زۆرترین براوەی خەڵاتی نۆبێلیان لە خۆگرتبێت. دواتر منداڵەکانی ئرێن و فرێدریکیش بوونە زانا و توێژەر.
ئرێن ژولیۆ کوری لە ڕۆژی ١٧ی ئازاری ١٩٥٦، لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا لە پاریس بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کرد.
ئرێن ژولیۆ کوری لە ١٢ی ئەیلوولی ١٨٩٧، لە پاریس لە دایکبوو. کچە گەورەی ھەریەکە لە ماری کوری و پیەر کوری بوو. ماری (دایکی) یەکەم ژنە براوەی خەڵاتی نۆبێل بوو. دایک و باوکی زانایەکی ناسراون لە بواری کیمیا و فیزیا. ئرێن ھەر زوو باوکی لە دەستدا لە ساڵی ١٩٠٦،[1] بەمەش ئەرکی بەخێوکردنی خۆی و خووشکەکانی بەتەواوی کەوتە ئەستۆی ماری دایکیان.[2] لە ساڵی ١٩١٤، ئرێن چووە بەشی زانست لە زانکۆی سۆربۆن بۆ تەواوکردنی خوێندنی بەکالۆریۆس، بەڵام بەھۆی جەنگی جیھانیی یەکەمەوە تەگەرەی تێکەوت. لەم ماوەیە ئرێن وەک یاریدەدەری دایکی لە بواری تیشکەچالاکی کاریان دەکرد.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.