ئایفۆن ١٤
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایفۆن ١٤ و ١٤ پڵەس (بە ئینگلیزی: Iphone 14)یەکێکن لە مۆبایلە زیرەکەکان کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە دیزاین و پەرەپێدان و بازاڕکردنیان بۆ کراوە. جێگرەوەی مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٣ و ئایفۆن ١٣ مینین؛ کە ئەپڵ لە چالاکییەکەی بەناوی (Far Out 2022) پەردەی لەسەر لادا. ناساندنی ئایفۆن ١٤ و ١٤ پڵەس ھاوکات لەگەڵ ناساندنی ئەپڵ واچ سیرییەز ٨، ئەپڵ واچ ئێس ئی، ئەپڵ واچ ئەڵترا، ئایرپۆدس پرۆ، ئایفۆن ١٤ پرۆ و ئایفۆن ١٤ پرۆ ماکس ڕوویدا. نرخی ئایفۆن ١٤ پرۆ لە ٩٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات و ئایفۆن ١٤ پرۆ ماکس لە ١٠٩٩ دۆلارەوە دەست پێدەکات. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە میمۆری ئەم دوو مۆبایلە تا یەک تێرابایت دەبێت. ئایفۆن ١٤ کە لە ڕاستیدا مۆدێلی بنەڕەتی مۆبایلەکانی ئەپڵە، شاشەیەکی ٦٫١ ئینج بەکاردەھێنێت، بەڵام جیاوازی سەرەکیی ئایفۆن ١٤ و ١٤ پڵەس قەبارەی شاشەکەیە. ئەپڵ ئایفۆن ١٤ پڵەس دەگەیەنێتە بەکارھێنەران بە شاشەیەکی ٦٫٧ ئینج کە ھەمان قەبارەی شاشەی ئایفۆن ١٤ پرۆ ماکسە، بۆیە ١٤ پڵەس دەبێتە بژاردەیەکی گونجاو بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە خەرجکردنی پارەی کەمتر دەستیان بە شاشەی گەورەی مۆدێلی پرۆ ماکس بگات.[1][2] بە پێچەوانەی جاران لە نەوەی ١٤ زنجیرەی مینی نییە و بە زنجیرەی پڵەس جێگەی گیراوەتەوە. ھەروەھا دەرچەی سیمکارتەکە لابراوە.[3]
ئایفۆن ١٤ | |
---|---|
لقی | ئایفۆن |
پلەی بەرزتری داهاتوو | iPhone 14 Plus |
پاشکۆ | ئایفۆن_١٣ |
لەدوای ئەو | ئایفۆن ١٥ |
ڕەنگ | شین، مۆر، midnight blue، starlight، پرۆداکت ڕێد |
دروستکەر | ئەپڵ |
Brand | ئەپڵ |
CPU | Apple A15 Bionic |
Connector | Lightning، MagSafe wireless charger |
سیستمی پشتگیریکراو | ئای ئۆ ئێس |
وێبگە | https://www.apple.com/es/iphone-14/، https://www.apple.com/iphone-14/ |
ھاشتاگ | iPhone14 |
سەرچاوەی وزە | lithium polymer battery |
پابەندە بە | IEC 60529 Degrees of protection provided by enclosures (IP Code) |
تەکنەلۆژیای نمایشکردن | OLED |
Audio system | Dolby Atmos |
بەرواری ڕاگەیاندن | ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ |