ئایفۆن ١١ پرۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئایفۆن ١١ پرۆ و ئایفۆن ١١ پرۆ ماکس (بە ئینگلیزی: Iphone 11 Pro) لە مۆبایلە زیرەکەکانن کە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ دیزاینکراون و دروستکراون. ئەم دوو مۆبایلە پێشەنگی نەوەی ١٣ی ئایفۆن و بە ڕێککەوت جێگەی ئایفۆن ئێکس ئێس و ئایفۆن ئێکس ئێس ماکسیان گرتەوە. تیم کووک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە شانۆی ئەپڵ پارک پەردەی لەسەر ئەم دوو ئامێرە لادا شانبەشانی مۆدێلی ئایفۆن ١١.[1] داواکاری پێشوەختەی ئایفۆن پرۆ لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ دەستیپێکرد، لە ٢٠ی ئەیلوولدا بڵاوکرایەوە. ئایفۆن ١١ پڕۆ بە ڕەنگی زێڕین و زیو و خۆڵەمێشی بۆشایی و سەوزی نیوەشەو بەردەستە، دووانیان پێشتر لە ئایفۆنەکاندا بەردەست نەبووە.[2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/37/IPhone_11_Pro_Max_Midnight_Green.svg/320px-IPhone_11_Pro_Max_Midnight_Green.svg.png)