ئاڵا ھەڵگرانیی وڵات لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڵاھەڵگرانی وڵات لە ئۆڵمپیادی ھاویینەی ٢٠٢٠ یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی ئاھەنگی کردنەوەی ئۆڵمپیاد بریتییە لە ڕێپێوان یاخود نمایشی ھاتنەناوەوەی وەرزشوانانی وڵاتە بەشداربووەکانە بۆ ناو یاریگا. لە ئاھەنگی کردنەوەی ئۆڵمپیاد کە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١. وەرزشوانان و بەرپرسانی تیمەکان بە سڵاوکردن و دەربرینی دڵخوشی خۆیان لە دوای ئاڵای ولاتەکەیان کە لەلایەن کەسێک یان دووکەسەوە ھەڵدەگیرێت پۆل پۆل دەچنە ناو یاریگاوە. بۆیەکەم جاریش لە ئۆڵمپیاد ڕێگا درا کە دووکەس (یەک نێر، یەک مێ)ببنە ئاڵاھەڵگری ولاتەکەیان. ئەو وەرزشوانانەی لە ھەفتەی یەکەم ڕکابەری دەکەن لەسەر مەدالیاکان ھاتنە ناو یاریگا و و ئەو وەرزشوانانەی لە ھەفتەی کۆتای ئۆڵمپیاد ڕکابەری دەکەن لە ڕۆژی ڕێورەسمی داخستنی ئۆڵمپیاد دێنەناو یاریگاوە. یارییەکانی ئۆڵمپیاد بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٤ی تەممووزەی ٢٠٢٠ دواخرا بۆ ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢١.
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. (ئاب ٢٠٢١) |