From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڵای کووەیت (بە عەرەبی: علم الكويت) لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٦١ وەک ئاڵای کووەیت پەسەند کرا و لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦١ بە فەرمی بەرزکرایەوە. پێش ساڵی ١٩٦١ ئاڵای کووەیت، وەک ئاڵاکانی دیکەی کەنداوی فارس تەنیا لە دوو ڕووبەری سوور و سپی و نووسینێک پێکھاتبوو.
کاتێک کەشتییەکانی ھۆزی عوتبە لە کووەیت گیرسانەوە، کەشتییەکانی کووەیت ئاڵایەکی دووبارە و باویان لە کەنارەکانی ڕۆژاوای کەنداوی فارس ھەڵکرد، بە سوود وەرگرتن لە ئاڵاکانی تری کەنداوەکە، کە ھاوشێوەی ئاڵای ئێستای وڵاتی بەحرەین بووە. ئەم ئاڵایە لە سەردەمی شێخ سەباحی یەکەمی بن جابر لە ساڵی ١٧٤٦ تا ١٨٧١ ھەڵکرا.
لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانییەکان لە کووەیت، ئاڵای عوسمانی، بە ڕووبەرێکی سوور و مانگی ھیلالی ئەستێرەیەکی سپییەوە، بەکاردەھێنرا. ئەم ئاڵایە تا دوای ئەوەی وڵاتەکە بوو بە پارێزگایەکی کۆلۆنیالی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا ماوەیە.
لە ساڵی ١٩٠٣ لۆرد کورزۆن، جێگری پاشای بەریتانیا و دادوەری گشتیی ھیندستان سەردانی کووەیت دەکات و شێخ موبارەک ئەلسەباح پێشوازی لێدەکات، لەو کاتەدا کووەیت وەک پێشوازییەک ئاڵایەکی سوور بە نووسینێکی سپی ھەڵدەکات کە نووسراوە: «توکلنا علی اللە» (متمانەمان بە خودا ھەیە) بە عەرەبی. ئەمەش وای کرد ئاڵای بەکارھێندراوی عوسمانییەکان چیتر گرنگی نەمێنێت.[1][2]
بەکارھێنانی ئاڵای عوسمانی تا جەنگی جیھانیی یەکەم بەردەوام بوو، کاتێک ھێرشی بەڕیتانییەکان بۆ سەر خاکەکانی عوسمانییەکان دەستی پێکرد، کووەیت چونکە پارێزگایەکی ژێر فەرمانی بەریتانیا بوو، چووە بەرەی ئینگلیزەکان لە شەڕەکە دژی عوسمانییەکان. کاتێک لە شەتەلعەرەب سوارچاکەکانی کووەیت و عوسمانییەکان ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، ھەردوولایان ھەمان ئاڵایان ھەبوو لە شەڕەکەدا؛ بەھۆی ئەمەوە کووەیت ئاڵایەکی نوێی دروست کرد بۆخۆی، کە لە ڕووبەرێکی سوور پێکھاتبوو و لەسەری بە ڕەنگێکی سپی نووسرابوو کویت (کووەیت) بە نووسینی عەرەبی.[3][1][2] ئەم ئاڵایە تا ساڵی ١٩٢١ بەکارھات، کاتێک شێخ ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح گەواھیدانی ئیسلامی بۆ ئاڵاکە زیاد کرد.[4][1][2] ئەم وەشانەش تا ساڵی ١٩٤٠ بەکاردەھێندرا، کاتێک چنگێکی شەھێنیشی بۆ ئاڵاکە زیاد کرد.[1][2] ئەم ئاڵایە مایەوە تا پەسەندکردنی ئاڵای ئێستا لە ئەیلوولی ١٩٦١. ئاڵای ئێستا پێناسەی ڕەنگەکانی پان عەرەبییە، و دەتواندرێت ھەر ڕەنگێک پێناسەی تایبەتی مێژووی کووەیت بکات.
قاڵب | ڕەنگی قوماش |
---|---|
سوور | شانشینی ھاشمییەکان، ھێمای خوێنی سەر شمشێری جەنگاوەرانی عەرەبە. |
سپی | دەوڵەتی ئەمەوی، ھێمای پاکی و کردەوەی بەرزە. |
سەوز | دەوڵەتی فاتیمی یان خەلافەتی ڕاشیدون، نوێنەرایەتی خاکی بەپیتی عەرەبستان دەکات. |
ڕەش | خەلافەتی عەباسی، نوێنەرایەتی شکستی دوژمنان دەکات لە شەڕدا. |
مانای ڕەنگەکان لە دیدی شیعرێکی سەفییەدین ئەلحلی:
یاساکانی ھەڵواسین و بەرزکردنەوەی ئاڵا:
لە ساڵی ٢٠٠٥، گەورەترین کۆلارەی جیھان ھەڵدرا لەسەر دیزاینی ئاڵای کووەیت، بە قەبارەی ١٠١٩ مەتری چوارگۆشە؛ کە لە نیوزلەندا لەلایەن پیتەر لین دروست کرا.
ئەمیری ئێستای کووەیت پێوەرێکی شاھانەی تایبەتیی ھەیە، کە ئاڵا نیشتمانییە ڕەسەنەیەکە و تاجێکی زەرد لەسەر ھێڵە سەوزەکەیە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.