ئاڵای فەرمی وڵاتی ئێراق From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڵای عێراق (بە عەرەبی: علم العراق) سێ ھێڵی ئاسۆیی سوور و سپی و ڕەشی یەکسان لە ئاڵای ئازادی عەرەبی لەخۆدەگرێت و لە ناوەڕاستدا دەستەواژەی «اللە اکبر» (خودا گەورەترینە) بە زمانی عەرەبی بە ڕێنووسی کوفی نووسراوە.
ئەم سێ ڕەنگە بنەڕەتییە لە دوای پەسەندکردنییەوە لە ٣١ی تەممووزی ١٩٦٣ بەکارھاتووە، لەگەڵ چەندین گۆڕانکاری لە ھێما سەوزەکان لە ھێڵە سپییەکانی ناوەڕاستدا؛ نوێترین وەشانی کە لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ پەسەند کراوە ھەڵگری تەکبیرە کە بە سەوزی تۆخ ڕەنگ کراوە و سێ ئەستێرە سەوزەکە لابراوە کە لە ساڵی ١٩٦٣ەوە ھەبوون.[1]
ھەرێمی کوردستانیش وەک ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری لە ناو عێراقدا بە حکوومەت و پەرلەمان و سەرۆک و سوپای خۆیەوە لە ساڵی ١٩٩٢ سەری ھەڵدا. ئاڵایەکی جیا بەکاردەھێنێت کە بە ئاڵای کوردستان ناسراوە و لە ساڵی ١٩٩٢ پەسەندکراوە.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.