From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڵای سوور (⚑) لە سیاسەتدا زۆرتر ھێمایەکی بۆ سۆسیالیزم، کۆمۆنیزم، مارکسیزم، یەکێتیە بازرگانییەکان، سیاسەتی چەپگر و لە بار دیرۆکییەوە بۆ ئەنارکیزمە. ئاڵای سوور لە سەردەمی شۆڕشی فەڕەنسا (١٧٨٩–١٧٩٩) لەگەڵ سیاسەتی چەپگر گرێدراوەتەوە.[1]
سۆسیالیستەکان لە شۆڕشەکانی ١٨٤٨ ئەم ھێمایان وەرگرتووە و ھەروەھا لە ئاکامی بە کار ھێنانی لە کۆمۆنی پاریس لە ساڵی ١٨٧١ بووەتە بە ھێمایەک بۆ کۆمۆنیزم. ئاڵای چەند دەوڵەتێکی سۆسیالیستی بریتی لە چین، ڤیێتنام و یەکێتیی سۆڤیەت بە ڕوونی لە بنەمای ئاڵای سووری سەرەکیدایە. ئاڵای سوور ھەروەھا وەکوو ھێمایەک لەلایەن بڕێک لە سۆسیالیستەکانی دیموکرات و سۆسیالدیموکراتەکان، بەسبار یەکێتیی سۆسیال دیموکراتەکانی ھۆنگ کۆنگ، حیزبی سۆسیالیستی فەڕەنسا و حیزبی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا بە کار دەھێندرێت. پارتی کرێکارانی بەریتانیا ھەتا ساڵەکانی ١٩٨٠ بە کاری دەھێناو. ئاڵای سوور ھەست جۆڵێنەری خوڵقاندنی سروودەکانێکی شۆڕشگێڕانە وەکوو سروودی سۆسیالیستیی ئاڵای سوور بووە.
بەر لە شۆڕشی فەڕەنسا و تەنانەت ھەتا ئێستاکە، ئاڵای سوور بیرھێنەری سۆسیالیزم، کۆمۆنیزم یان ئەنارکیزم نەبوو، بەڵکوو وەکوو ھێمایەک بۆ شەڕ و پێکدادان دەنواڕدرا.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.