ئاڵای خۆری ھەڵھاتوو
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڵای خۆری ھەڵھاتوو ( ژاپۆنی : 旭日旗 ) ئاڵایەکی سەربازیی ژاپۆنە. وەک ئاڵای جەنگی سوپای ئیمپراتۆری ژاپۆن و وەک ئاڵای ھێزی دەریایی ئیمپراتۆری ژاپۆن تا کۆتایی جەنگی جیھانیی دووەم بەکارھاتووە. ئەم ئاڵایە ئێستاش وەک ئاڵای جەنگی ھێزی بەرگری زەمینی ژاپۆن و وەک ئاڵای ھێزی بەرگری دەریایی ژاپۆن بەکاردەھێنرێت. ھەروەھا ئەم ئاڵایە لەکاتی ئاھەنگەکانی سەری ساڵی ژاپۆن و لە بۆنە وەرزشییەکان ھەڵدەدرێت.