ئاڵای جیھاد
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڵای جیھاد ئاڵایەکە کە بە شێوەیەکی باو لەلایەن بزووتنەوە جۆراوجۆرە ئیسلامیەکان و بنچینەگەریی ئیسلامییەکان وەک ھێمای جیھاد بەکاردێت. بەزۆری لە ئاڵایەکی ڕەش پێکدێت کە دەقێکی سپی شایەتمانی لەسەرە کە بە شێوازی دەستنووسی عەرەبی لە ناوەڕاستیدا نوسراوە. لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠دا لەلایەن جیھادییەکانەوە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەھێنرا.[1]و لە ساڵانی ٢٠١٠دا لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیی و ئاڵاکە لەلایەن ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئیسلامییە جۆراوجۆرەکانیشەوە بەکارھێنراوە.[2]