کۆمپانیایەکی کایەی ڤیدیۆیی ئەمریکییە From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاکتیڤیژن (بە ئینگلیزی: Activision) کۆمپانیایەکی بڵاوکەرەوەی یارییە ڤیدیۆیییە ئەمریکییەکانە، بنکەکەی لە سانتا مۆنیکا، لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە. وەک لقێکی کۆمپانیای ئەکتیڤیژن بلیزاردی ئەمریکی کاردەکات و لە ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ دامەزراوە.[1] کۆمپانیای ئەکتیڤیژن یەکەم کۆمپانیای سەربەخۆیە لە بواری دابەشکردن و بەرھەمھێنانی کارپێکەری یاری و یارییە کۆمپیوتەرییەکان، یەکەم بەرھەمیشی یارییەکی ڤیدیۆیی بوو، کە لە ساڵی ١٩٨٠ لە ئەمریکا بۆ کۆنسۆلی "یاری ئەتاری ٢٦٠٠" بڵاوکرایەوە. ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ١٩٨١ یاری ئەتاری ٢٦٠٠ی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی (بەریتانیا) بڵاوکردەوە. ئەم کۆمپانیایە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنان و بڵاوکردنەوەی یارییە کۆمپیوتەرییەکان لە جیھاندا و بەپێی ڕاپۆرتی گرووپی NPD ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠٠٧دا گەورەترین بڵاوکەرەوەی یارییەکانی ئەمریکا بووە. لە ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئەکتیڤیژن لەگەڵ کۆمپانیای ڤیڤێندی گەیمز یەکیانگرت و کۆمپانیای ئەکتیڤیژن بلیزاردیان پێکھێنا.[2] ئێستا ئەکتیڤیژن وەک لقێکی کۆمپانیای ئاکتیڤیژن بلیزارد کاردەکات و ژینگەی کارکردنی بۆ ٢٣٢ ھەزار کەس دروست کردووە و تەنھا ٩٢٠٠ کارمەندی ھەیە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.