From Wikipedia, the free encyclopedia
ئامینە خولانی ژنە چالاکوانی سوریە. یەکێکە لە ڕزگاربووەکانی نێو زیندانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، لە ئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی (ھاوسەر و سێ منداڵ) لەشاری مانچستەر دەژی.[1] لەدوای ڕزگاربوونی، دەستیکرد بەچالاکییەکانی بۆ یارمەتیدانی زیندانییەکانی دیکە و خێزانی زیندانییەکان. لە ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[2]
لە ساڵی ٢٠١٣، لەکاتی بەھاری عەرەبی ئەوا ئامینە لەخۆپشاندانێکی ئاشتییانە دەستگیرکرا. ئامینە ماوەی شەش مانگ لە زیندان مایەوە، ئەمەش لەوکاتەی ھاوسەرەکەی ماوەی دوو ساڵ و نیو ژیانی لە زیندان بەڕێکرد. لەوکاتەدا ١٤٠ ھەزار سووری لەزیندان بوون بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێن، لەنێویشیاندا سێ برای لە زیندان مردن.[3]
لە ساڵی ٢٠١٤، ئەوکاتەی کە ئازادکرا ئەوا ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ یارمەتیدانی زیندانییەکان. بۆئەوەش بووە یەکێک لەدامەزرێنەرانی ڕێکخراوی 'ئازادی بۆ خێزانەکان'، کە ڕێکخراوێکی خێرخوازی بەریتانییە بۆ یارمەتیدانی خێزانی زیندانی یان ونبووەکان.[4]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.