ئامبیگا سرینیڤاسان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئامبیگا سرینیڤاسان (بە زمانی تامیلی அம்பிகா சீனிவாசன்، لە دایکبووی ١٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٦) ژنە چالاک وانی مافەکانی مرۆڤ و پارێزەری مالیزییە.[1] ئەو لە ماوەی ئازاری ٢٠٠٧ تاکوو ئازاری ٢٠٠٩، سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی مالیزیا بوو. لەوەتەی ساڵی ٢٠١٨، بووەتە ئەندام لە لیژنەی دادوەریی نێونەتەوەیی.
زانیاریی خێرا ئامبیگا سرینیڤاسان, لەدایکبوون ...
ئامبیگا سرینیڤاسان | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٥٦-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٨ ساڵ) Seremban، مالیزیا |
پیشە | پارێزەر، بەرگریکەری مافی مرۆڤ |
پەروەردە | University of Exeter، Convent Bukit Nanas |
ئایین | ھیندوویزم |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا، honorary doctor of the University of Exeter |
دایخە
ئەو لە ساڵی ١٩٧٥، لە زانکۆی ئێکسەتەر بڕواننامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. لە تەممووزی ٢٠١١، بڕواننامەی دکتۆرای شانازی پێدرا لە هەمان زانکۆوە. لە ساڵی ١٩٨٠ لە لەندەن کاری پارێزەری دەکرد، دواتر لە ساڵی ١٩٨٢ خۆی لە سەندیکای پارێزەرانی مالیزیا تۆمارکرد.[2][3]
ئامبیگا سرینیڤاسان لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[4]