ئال کەپۆن
پیاوی چەتەکانی ئەمریکایە بە ڕەگەز ئەمریکیە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئالفۆنسۆ گابریێل "ئال" کەپۆن (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٨٩٩ - مردووە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧) چەتەیەکی ئەمەریکی بوو کە لە سەردەمی قەدەغەکردنی کحول لە ئەمەریکا ناوبانگی دەرکرد.بۆ ماوەی حەوت ساڵ وەک سەرۆک مافیا کاری دەکرد و لەتەمەنی ٣٣ ساڵی کارەکەی بەکۆتا هات.
![]() | ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئاب ٢٠٢١) |
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئاب ٢٠٢١) |
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (شوبات ٢٠٢٠) |
کەپۆن لەشاری نیو یۆڕک لەپاڵ پەنابەرە ئیتاڵیەکانی ئەوکات لەدایکبووە.سەرەتای تەمەنی چووە نێو تاقمێکی چەتەیی بەناوی (Five Point Gangs) کە کاری هێنانی کحولیان دەکرد.لەتەمەنی ٢٠ ساڵیدا کەپۆن دەچیتە شیکاگۆ و لەوێدا دەبێتە پاسەوانی سەرۆک مافیا جۆنی تۆریۆ.دوای ئەوەی تۆریۆۆ گولەباران دەکرێ بەڵام ڕزگاری دەبێ ، یەکسەر دەستلەکاردەکێشتەوە و کەپۆن لەشوێنی خۆی دادەنێ. کەپۆن هەڵسا بە فراوانکردنی کارەکانی و بەرتیلدان بە تەواوی پۆلیسەکان شار و زیادکردنی توندوتیژی لە کارەکانیدا،چونکە بروای وابوو بەتوندوتیژی کارەکان بەباشتری دەڕۆن.
کەپۆن ئەوکاتە بووە جێێ باسی میدیاکان کاتێ لە یاریەکانی تۆپی پێ دەردەکەوت و بە ملیۆنان دۆلاری دەدا بە ڕێکخراوە خێرخوازیەکان بە ڕادەیەک کە بە "ڕۆبن هوودی سەردەم" ناویان دەهێنا.بەهۆی جەنگە دڕندەکەی ڕۆژی قەشە ڤالانتین لەڕۆژی ڤالانتاین کە جەنگێک بوو لەنێوان مافیا ئێرلەندیەکان و مافیا ئەمەریکیەکان و مافیا ئیتاڵیەکانی بەسەرکردایەتی ئەل کەپۆن ، حکومەت هەڵسا بە توندکردنی ئاسایشی شیکاگۆ بەمەبەستی ڕاگرتنی جەنگی مافیایی ئەوکات.
دوای ئەم ڕووداوانە کەپۆن تاوانبارکرا بە نەدانی باج و بەرپرسانی دادگای فیدڕالی جەختیان لەسەر ئەوەی کردەوە کە کەپۆن چەندە باجی نەداوە ، هەرچەندە کەپۆن بەڵێنی دانی تەواوی باجەکانی دا ، بەڵام بڕیاری ١١ ساڵ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا.دوات لەساڵی ١٩٣٩ کەپۆن ئازاد کرا .
کەپۆن سەرەتای زیندانیکردنی نەخۆشی مێشکی هەبوو ، و هەروەها دوای هەشت ساڵ لە زیندانیکردنەکەی نەخۆشیەکەی تەشەنەی سەند ، و لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧ کەپۆن بەهۆی جەڵدەی دڵەوە مرد.کەپۆن لەنێو چەتەکان و زۆربەی دانیشتوانی شیکاگۆ بە پاڵەوان وەسف دەکرێ بەهۆی یارمەتیدانی زۆری هەژارانەوە.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/95/Al_Capone_mother.jpg/220px-Al_Capone_mother.jpg)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/8c/Al_Capone_in_Florida.jpg/640px-Al_Capone_in_Florida.jpg)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/6/6f/Capone%E2%80%99s_criminal_record_in_1932.jpg/640px-Capone%E2%80%99s_criminal_record_in_1932.jpg)