From Wikipedia, the free encyclopedia
لیۆن ھارد ئەلبرێکت کاسل بە (ئینگلیزی: Leonhard Albrecht Kossel) لە دایک بووی ساڵی ١٨٥٣ زانای زیندە کیمیایی بوو. خەڵاتی نۆبڵی وەرگت بەھۆی زانستی ئەرکی ئەندام و زانستی پزیشکی لە سالی ١٩١٠ لەناو کارەکەی ئەوەی پێکھاتەی کیمایی ناوکە ترشی دیاری کرد.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئالبرشت کۆسل | |
---|---|
Albrecht Kossel | |
لەدایکبوون | Ludwig Karl Martin Leonhard Albrecht Kossel ١٦ی ئەیلوولی ١٨٥٣ ڕۆستۆک |
مەرگ | ٥ی تەممووزی ١٩٢٧ (٧٣ ساڵ ژیاوە) ھایدلبێرگ |
گۆڕ | Bergfriedhof |
زانکۆ | |
پیشە | کیمیازان، پزیشک، مامۆستای زانکۆ، فیزیۆلۆجیناس، biochemist |
شوێنکار | |
مناڵ | Walther Kossel |
باوان | |
خێزان | Hermann Kossel |
خەڵاتەکان |
|
کۆسل توانی جیاوازیی و ھەروەھا باسی ئاوێتەی ئەندامی بکات کە پێشکەش کراوە لە ترشی نووکلێیک و Cytosine, Adenine,Guanine,Thymine، ھەروەھا Uracil ئەم ئاوێتانە وا پیشان دران کە ببنە Nucleobase و کلیلی دروستکردنی DNA و RNA. ماددەی بۆ ماوەیی دۆزرایەوە لە ھەموو خانە زیندووەکان کۆسل کارگەیەکی گرنگی ھەبوو لەگەل یارمەتیدەرەکانی و توێژەرەوە گرینگەکانی لە زانستی زیندە کیمیا ئەوانیش پێکھاتبوون لە:ھێنری درایس دێل، فریدریک میشر، ئێدوین بی، و پرۆفیسۆر و ئامۆژگاریکەرەکەی فیلێکس ھاپ سێڵێر، و کۆسل سەرنوسەری ڕۆژنامەی کیمیای بایۆلۆجی بوو کە فیلێکس ھاپ سێلێر دایمەزراندبوو لە سالی ١٨٩٥ تا مردنی ھەروەھا کۆسل لێکۆلینەوەیەکی گرنگی ئەنجام دا لەناو پێکھاتەی پرۆتین و لێکۆلینەوەکەی پێشبینییەکی دۆزییەوە لەسەر سروشتی Peptide ی گەردی پرۆتینەکان.
کۆسل لە Rostock، لە ئەڵمانیا لە دایک بووە وەک کوڕی بازرگان و کۆنسۆلی پروسیا ھەروەھا کۆسل دەچوو بۆ ھۆلی داخراوی وەرزشیش لە Rostock، بۆ ئەوەی گرنگی کیمیا و ڕوەک زانی ئاشکرا بکات[1]
لە سالی ١٨٧٢ لە زانکۆی Strassburg بۆ خوێندنی پزیشکی. خوێندی لەژێر چاودیری فیلێکس ھاپ سێڵێر کە سەرۆکی بەشی زیندە کیمیایی بوو، تەنھا ئەم دامەزەراوەیە ھەبوو لەم کاتەدا لە ئەڵمانیا[1]
بەشدار بوو لە وانەکانی Anton de Bary, Waldeyer, August Kundt, و Baeyer. خوێندنی لە زانکۆی Rostock تەواو کردوو بڕوانامەی پزیشکی وەرگرت. لە سالی ١٨٧٧ لە ئەڵمانیا[1]
دوای تەواو کردنی خوێندن. کۆسل وەکوو یاریدەدەری فیلێکس ھاپ سێڵێر لێکۆلەر گەڕایەوە زانکۆ لەو کاتە. فیلێکس ھاپ سێڵێر بە زۆری گرنگی بە دەربارەی لێکۆلینەوە لەسەر مادە ترشەکان دەدا کە یەکەم جار توانرا بە شێوەیەکی کیمیایی جیابکرێتەوە لە خانەی کێم لەلایەن قوتابییەکی پێشووی فیلێکس ھاپ سێڵێر، لە سالی ١٨٦٩. بە پێچەوانەی پرۆتین ماددەکە بە ڕێژەیەکی زۆر فسفۆری تێدابوو بەڵام لەگەل ڕێژەیەکی بەرز لە ترشی بە پێچەوانەی ھەر ماددە خانەیەک کە تێبینی کراوە لەسەری کۆسل ئەوەی ئاشکرا کرد ماددەکە پێی دەوترێ:nuclein: بریتی بوو لە پێکھاتەی پرۆتین و نا پرۆتین کۆسل زیاتر جیاوازی لە نا پرۆتینەکان کرد و باسی لێوەکرد ماددەکە وەک ناوکە ترش ناسرا کە زانیاری بۆ ماوەیی لەناو خانە زیندووەکان دۆزرایەوە[2]
لە ١٨٨٣ کۆسل زانکۆی ستراسبۆرگ بۆ ئەوەی ببێتە بەرێوبەری بەشی کیمیا لە بەشی فیسیۆلۆجی لە زانکۆی بەرلین لەم پلەیە سەرکەوتوو لەگەل Eugen Baumann و کاری کرد لەژێر سەرپەرشتی Emil du Bois-Reymond
کۆسل بەردەوام بوو لە کاری پێشووی لەبارەی ناوکە ترش. لەکاتی ١٨٨٥ بۆ ١٩٠١ و توانی جیاوازی لە پێنج ئاوێتەی ئەندامییەکە بکات و ناویان لێ بنێت، adenine, cytosine, guanine, thymine, and uracil. ئەم پێکھاتانە بە گشتی ناسراون وەکوو بنکەی ناوکی و ئەوانە پێکھاتەی گەردی پێویست دەستەبەر دەکەن بۆ دروستکردنی گەردی جێگیر لە DNA و RNA[2]
لە ١٨٩٥ کۆسل پرۆفیسۆری فیسیۆلۆجی بوو وەکوو بەرێوبەری بەشی فیسیۆلۆجی لە زانکۆی marburg لە دەوروبەری ئەم کاتە، ئەو دەستی بە لێکۆلینەوە کرد لە پێکھاتەی کیمیایی پرۆتینەکان گۆرینی پرۆتینەکان لە کاتی گواستنەوەیان بۆ پێکھاتە خانەی Peptone و لێکۆلینەوەی تریش لە سالی ١٨٩٦ کۆسل Histidine ی دۆزییەوە دواتر ڕێگایەکی کۆنی دۆزییەوە بۆ جیاکردنەوەی "hexone bases" (ترشە ئەمینی، arginine,histidine,و lysine) ئەو یەکەم جار توانی جیاوازی لە Theophylline کە چارەسەرەکە بوونی ھەبوو بە شێوەیەکی سروشتی لە چای و کەکاو[1]
لە ١٩٠١ کۆسل دامەزرا لە پلەیەکی ناسراو لە زانکۆی Heidelberg و بوە بەرێوبەری بەشی لێکۆلینەوەی پرۆتین لە زانکۆی Heidelberg بووە بەرێوبەری پەیمانگای Heidelberg بۆ لێکۆلینەوەی لە پرۆتین لێکۆلینەوەکەی پێشبنی دۆزینەوەی سروشتی polypeptide لە گەردە پرۆتینەکان [1]
ڕووداوەکانی ژیان وەکوو دراما وایە و من لە ئەکتەری دەخوێنم، نەک پلان. زۆر ئەکتەر ھەیە؛ و ئەوە کەسایەتی ئەوانە کە ئەم درامایە دروست دەکەن من دەمەوێ لە حەزەکانیان تێبگەم؛ و شتە تایبەتییەکانیان
—ئەلبشرت کۆسل لە کاتی چاوپێکەوتنەکەی نیویۆرک تایمز لە نیویۆرک
کۆسل لە سالی ١٩١٠ خەڵاتی نۆبلی وەرگرت بەھۆی لێکۆلینەوەکانی لە خانە دا کردبووی پێکھاتەی کیمایی لە ناوکەخانە، و بۆ کارەکانی لە جیاوازی کردن و باسکردنی ناوکە ترش خەڵاتەکە لە سالی ١٩١٠ بەخشرا[2]
لە پایزی سالی ١٩١١ کۆسل بانگھێشت کرا بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ وتنەوەی وانەی Herter لە زانکۆی جۆنس ھۆپکینگس، گەشت کردن لەگەل ھاوسەرەکەی لویس و کچەکەی Gertude، و ئەو دەرفەتێکی دۆزییەوە بۆ گەشتکردن و سەردانی کردنی ناسیاوەکانی یەکێک لەوان یوجین ھیلگارد پرۆفیسۆر لە کیمیای کشتوکالی لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە Berkeley[1]
و یوجین ھەروەھا کوری مامییەتی، و کۆسل سەردانی چەنەھا زانکۆی تری کردوو وانەی لێ وتەوە لەناویان زانکۆی شیکاگۆ[1]
بە بۆنەی سەردانەکەی بۆ شاری نیویۆرک، کۆسل چاوپێکەوتنی لەگەل پەیامێنێرێک کرد لە نیویۆرک تایمز ئینگلیزی کۆسل بە شێوەیەکی زۆر باش بوو و بە شێوەیەکی بەھێز باسی کرد لە ھەژماری پەیامنێرەکە[1]
وانەکەی لە زانکۆی جۆنس ھۆپکینگس بە ناونیشانی |پرۆتینەکان| پرۆتینەکان بوو، ئەوە یەکەم جار بوو کە کۆسل سەردانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بکات[1]
لەگەل قوتابییە ناوازەکەی ھێنری درایسدەیل کۆسل لێکۆلینەوەی لەسەر Arginase کرد، ئەو ئەنزیمانەی کە لەگەل ئاوێنی Arginine بۆ ناو Urea و Ornithine دواتر Agmatine یینی دۆزییەوە لەناو ھێلکەی ماسی دواتر ڕێگایەکی داھێنا بۆ ئامادەکردنی[2]
یەکێکی تر لە قوتابییەکانی کۆسل ئەمریکی بوو لە بواری زیندە کیمایا ناس ئیدوین بی، دواتر گەڕایەوە بۆ ئەمریکا بۆ بەشداری کردن لە "Single-grain experiment" لە (١٩٠٧–١٩١١) و بووە بەشیک لە تیمەکە ئەوانەی ھۆی خۆراکبەخشی anemia و goiter ڕووندەکەنەوە و دیاری دەکەن یەکێکی تر لەوان otto folin بوو بە ڕەگەز ئەمریکی شارەزا لە بواری کیمیا کە ھەستا بە دۆزینەوەی Phosphocreatine.
لە ١٩٢٣ کۆسل ڕێزی لێنرا و بەرز کرایەوە بۆ نوێنەری ئەلمانیا بۆ یازدەمین کۆنگرێس لە ئیدنبورگ، سکۆتلەندا و ئەو لەوێ ئامادەبوو پێش کۆبونەوەی زاناکان، ئەوان چەپلەیان بۆ لێدا بۆ چەنەھا خولەک بەردەوام بوو. لە کۆنگرێس، پلەی شانازی پێدرا لە زانکۆی ئیدنبورگ[1]
لە ١٩٢٤ کۆسل بووە پرۆفیسۆری فەخری. بەلام بەردەوام بوو لەسەر وانە وتنەوە لە زانکۆی Heidelberg. لە ١٩٢٤، ئامادەبوو لە ئاھەنگی یادی ساڵانەی Joseph_Lister لە England بەرێوە چوو
لە دواین ساڵانەکانی ژیانی کۆسل، لێکۆلینەوەیەکی گرنگی ئەنجام دا لە پێکھاتەی پرۆتینەکان لە جۆری Protamines و Histones و ترشی flavianic دۆزییەوە توێژینەوەی کارەکە بڵاو کرایەوە بە ماوەیەکی کەم دوای مردنی[2]
کۆسل بە زووی یارمەتی کێشەکانی گۆڤارەکەی دا. گۆڤارەکە لەلایەن پرۆفیسۆر و ئامۆژگاریکارییەکەی فیلێکس ھاپ سێڵێر دامەزرابوو لە ١٨٧٧ لەھەمان ساڵ کە کۆسل کاریکرد وەکوو یاریدەدەری لێکۆلەر فیلێکس ھاپ سێڵێر دوای مردنی ھۆپ سیڵێر لە ١٨٩٥ کۆسل بووبە سەرپەرشتیاری گۆڤارەکە و بەردەوام بوو تا مردنی لە ١٩٢٧
لە ١٨٨٦ کۆسل ھاوسەرگیری لەگەل لویس ھۆلتزمان کرد، کچی ئەدۆلف ھۆلتزمان، ھۆلتزمان پرۆفیسۆر بوو لە زانکۆی Heidelberg, و وانەی دەوتەوە بە شێوەی ئەڵمانی بە زمانی سانسکریت و ھەروەھا باسی philologist لە ڕۆژەکەی. ھاوسەرەکەی سێ منالی ھەبوو دوو لەوان ژیان تا تەمەنی گەنجی ئەوانیش: Walther لەدایک بووی سالی ١٨٨٨ و کچەکەی Gertrude لە دایک بووی ساڵی ١٨٨٩[1]
کوڕەکەی Walther Kossel (تەمەن١٨٨٩-١٩٥٦)ر فیزیکزانێکی دیار و پرۆفیسۆر بوو لە بواری تیۆرییەکانی فیزیکی و بەرێوبەری بەشی فیزیکی بوو لە زانکۆی Tübingen ئەو ناسراوە بەھۆی تیۆرییەکانییەوە: Chemical_bond و (ionic bond/octet rule), و Sommerfeld–Kossel displacement law و دەسکەوتی زیاتر.
کۆسل ھیچ چالاکییەکی سیاسی نەبووە، و بە ڕەچاوکردنی ھەمووشتەکانی دەردەکەوێت کە ئەو سیاسی نەبووە[1]
لەکاتی ھاوسەرگیرییەکەی لەگەل لویس کۆسل پەیوەندی لەگەل چەنەھا ئەمریکی بەناوبانگ بەست وەکوو Eugene W. Hilgard پێشەنگ بوو لە زانستی خاک، ھەروەھا ھێنری ڤێلارد کە پسپۆری دارایی و ڕۆژنامە نوس بوو، ھەروەھا William Lloyd Garrison یش کە دژی بەندایەتی بوو[1]
لویس کۆسل ھاوسەری کۆسل ئالبرشت لە ١٩١٣ مرد بەھۆی ھەوکردنی بەرزی پەنکریاس کۆسل بە ئارامی لە سالی ١٩٢٧ کۆچی دوایی کرد[1] بەھۆی angina pectoris و لە Heidelberg لە ئەڵمانیا نێژرا
خوێندن لەسەر زیندەوەری زیندوو زیاتر و زیاتر پێشەرەوە بۆ بینینی یەکە سەربەخۆکان بەشێوەی قسەکردن - خانەکان - ھەروەھا بۆ پلەیەکی تەواو پێشەرەوی ژیانێکی سەربەخۆ دەکات و ئەوان شوێنێکی ڕاستەقینەن بۆ کارێکی گرنگ، بۆیە خانەکان سەرنج بدە سەر ڕاکێ
بۆیە بە تایبەتی خانەکان بە سەرەنجەوە ڕابکێشە لەکاتی لێکۆلینەوەی بایۆلۆجی
و خوێندنەوەکان زانیارییەکانمان فراونتر دەکات بۆ ھەر خانەیەک بۆ ھەر ڕادەیەکی گرنگ کە شیاو بێ بۆ بەرچاوی
خوێندنەوەکان لەسەر خانە زانیارییەکانمان فراونتر دەکات لەسەر خانەکان بۆ ھەر ڕادەیەکی گرنگ کە شیاو بێ ڕەچاو بکرێ. پرۆفیسۆر کۆسل خۆی تەرخان کرد بۆ لێکۆلینەوە لە کێلگەکەی، بۆیە بۆ کارەکانی وەک ڕێزێک خەلاتی نۆبلی پێ بەخشراوە ئەمسال — قسەکانی لە کاتی خەڵاتی نۆبڵ لە ١٩١٠دا[3]
کۆسل وەک یەکێک لە زانا گەورەکانی زیندە کیمیاوی و بۆماوەزانی ڕەچاوکرا[1]
بەھۆی جیاوازی کردن و ناساندنی ناوکە ترش و Nucleobases ماددەیەکی سەرەتایی پێویستی دەستبەر کرد کە پێشەرەوی double-helix model دەکات لە DNA و لە سالی ١٩٥٣ یش داھێنرا لەلایەن دوو زانا James D. Watson و Francis Crick[2]
و پەیمانگاکەی لە زانکۆی Rostock وەک شانازایەک ناوی خۆیان لەسەر دانا (Albrecht Kossel Institute for Neuroregeneration)
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.