ئازادیی ڕۆژنامەوانی
شێوازێک لە ئازادیی ڕادەڕبڕین / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئازادیی ڕۆژنامەوانی یان ئازادیی ڕاگەیاندن بنچینەی پەیوەندیکردن و ڕادەبڕینە بەشێوازی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆر، بە چاپکراو و ڕاگەیاندی ئەلکترۆنی بە تایبەتی بەرھەمی چاپکراو، دەبێت مامەڵەی ئازاد وەک ماف تەماشا بکرێت. جۆرە ئازادییەکی وەھا مانای ئەوەیە کە دەست تێوەردان ناکرێت لەلایەن وڵاتێکی سنووربەزێن؛ دەکرێت بپارێزرێت بەپێی دەستوور یان یاساکانی تر.
بۆ زانیاری حکومیش، ھەر حکومەتێک پۆلێنی دەکات کە چی گشتییە یان چی ڕێگەنادرێت ئاشکرا بکرێت بۆ خەڵکی. ئەو شتانەی دەوڵەت دەیپارێزێت لەخستنەڕوو لەبەر دوو ھۆکارە: ناساندنی زانیاریەکە وەک ھەستیار، نھێنی یان شاراوە، یان پەیوەستی زانیارییەکە بە پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی. زۆرێک لە حکومەتەکان بەھەمان شێوە یاسا یان ئازادیی یاسادانانی زانیاری بەکاردێنن بۆ دیاریکردنی چوارچێوەی بەرژەوەندی نەتەوەیی.
جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ ساڵی ١٩٤٨ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت: ھەموو کەسێک مافی ئازادیی بیروڕا و ڕادەربڕینی ھەیە؛ ئەم مافە بریتییە لە مافی ھەبوونی بیروڕا بەبێ دەست تێوەردان ھەروەھا مافی بەدواداچوون، وەرگرتن و گەیاندنی زانیاری و بۆچوون لە رێی ھەر ڕاگەیاندنێکەوە بە بێ بوونی بەربەست".[1]
زۆرجار ئەم فەلسەفەیە ھاوشانە لەگەڵ یاسادانان بە جۆرەھا پلەی جیاواز بۆ ئازادیی لێکۆڵینەوەی زانستی (ناسراویشە بە ئازادیی زانستی)، چاپ و ڕۆژنامەوانیی. قووڵی ئام یاسایانە لە سیستەمی یاسایی وڵاتێک دا دەکرێت تا دەستوور بڕوات. چەمکی ئازادیی گووفتار زۆرجار باس کراوە لە ھەمان یاساکانی ئازادیی ڕۆژنامەوانی دا، بۆیە دەبێتە ھۆی ڕەفتاری یەکسان بۆ دەربڕینی وتەیی و چاپی. سوید یەکەم وڵات بوو کە ھەستا بە دانانی ئازادیی ڕۆژنامەوانی لە دەستوورەکەی دا کە بە یاسای ئازادیی ڕۆژنامەوانی ساڵی ١٧٦٦ ناسراوە.