ئارنۆڵد شوارزنێگەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئارنۆڵد ئەلۆیس شوارزنێگەر (شێوازی گۆکردن: /ˈʃvɑːrtsnɛɡər/[1]) (بە ئەڵمانی: Arnold Alois Schwarzenegger؛ لەدایکبووی ٣٠ی تەممووزی ١٩٤٧ لە تاڵ، نەمسا)یاریزانی لەشجوانی،[2][3] ئەکتەر و سیاسەتمەدارێکی کۆماری ئەمریکایە کە لە بنچینەدا نەمساوییە. سی و ھەشتەمین پارێزگاری دەوڵەتی کالیفۆڕنیایە.
ئارنۆڵد شوارزنێگەر | |
---|---|
شوارزنێگەر لە ساڵی ٢٠١٦ | |
٣٨ەمین پارێزگاری کالیفۆرنیا | |
لە پۆستدا بووە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ | |
پێشینە | گرەی دەیڤس |
پاشینە | جێری بڕاون |
پیاوی کورسی سەرۆکی ئەنجومان لەسەر یاری لەشجوانی | |
لە پۆستدا بووە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ – ٢٧ی ئایاری ١٩٩٣ | |
سەرۆک کۆمار | جۆرج بەش بیڵ کلینتۆن |
پێشینە | دیک کازمێر |
پاشینە | فلۆرێس جۆینەر تۆم ماکمیلێن |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ئاڕنۆڵد ئەلۆیس شوارزنێگەر (١٩٤٧-٠٧-٣٠) ٣٠ی تەممووزی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٦ ساڵ) تاڵ، نەمسا |
پارتی سیاسی | کۆمار |
ھاوسەر(ەکان) | ماریا شریڤەر (ھاوسەرگیری ١٩٨٦؛ ٢٠١٧) |
منداڵ(ەکان) | ٥، ئینکلودینگ کازرینا و پاتریک |
پەروەردە | Santa Monica College University of Wisconsin–Superior (BA) |
واژوو | |
ماڵپەڕ | schwarzenegger |
لەتەمەنی پازدە ساڵی دەستی بە ڕاھێنانی ھەڵگرتنی کێش کرد، لەتەمەنی ٢٢ ساڵی ناونیشانی گەردوونی بردەوە، ھەروەھا حەوت جار پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیان بردەوە. ئاڕنۆڵد درێژی لەش جوانییەکەی ماوەتەوە دوای خانەنشینی، ئەو نووسەری چەندین کتێب و وتارە لەسەر ئەم وەرزشە. ئارنۆڵد ساڵانە پاڵەوانێتییەکی لەشجوانی لەژێر ناوی خۆیدا ڕێکدەخات، کە بەدووەم گەورەترین فیستیڤاڵی بوای لەشجوانی دادەنرێت لە جیھان، لەدوای پاڵەوانێتییەکی مستەر ئۆلمپیا.[4] ئارنۆڵد بەکەسێکی کاریزما لەو بوارە دادەنرێت.[5]
ئاڕنۆڵد ناوبانگی جیھانی پەیداکرد وەک ئایکۆنێکی جیھانی بۆ فیلمە ئاکشنەکانی ھۆلیوود. یەکەم گەورە سەرکەوتنی ئەو لە ساڵی ١٩٨٤بوو لە فیلمی (Conan the barbarian)، کە وای کرد دوای دوو ساڵ واتە لە ١٩٨٤ بەشی دووەمی دەربکات.[6] لە ساڵی ١٩٨٤، ١٩٩١، ٢٠٠٣، ٢٠٠٩، ٢٠١٥ و ٢٠١٩ لە پێنج بەشی زنجیرە فیلمی (The Terminator) ڕۆڵی سەرەکی گێڕا.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣، لە ھەڵبژاردنەکانی کالیفۆرنیا سەرکەوت وەک کاندیدی کۆمارییەکان، لەئەنجامدا شوێنی گرەی دەیڤسی گرتەوە. لە ١٧ی تشرینی دووەم سوێندی یاسایی خوارد کە بەئەمەک دەبێت بۆ شوێنگرتنەوەی گرەی کە کۆچی دوایی کردبوو، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ جارێکی دیکە ھەڵبژێردرایەوە بۆ پۆستی حاکمی کالیفۆرنیا.[7] ئارنۆڵد تاکوو ساڵی ٢٠١١ لەو پۆستەیدا مایەوە.