![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/93/Gonarthrose-Knorpelaufbrauch.jpg/640px-Gonarthrose-Knorpelaufbrauch.jpg&w=640&q=50)
ئارترۆز
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەوکردنی جومگەیی ئێسکی یان ئارترۆز (بە ئینگلیزی: Osteoarthritis) نەخۆشییەکی زۆر باوی جومگەکانی لەشە کە لە ھەموو شوێنێکدا دەبینرێت. ناوی تری ئەم نەخۆشییە «ئاستیئۆئارترایتیس»ە. لەو نەخۆشییەدا، کرۆژنەکانی نێو جومگە دادەڕمێ. لەم نەخۆشییەدا، بەپێچەوانەی ناوەکەی، ھەو دیاردەی سەرەکی نییە (پێچەوانەی ھەوکردنی جومگەیی ڕۆماتیدی).
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (شوبات ٢٠٢٠) |
زانیاریی خێرا ھەوکردنی جومگەیی ئێسکی, ICD-10 ...
ھەوکردنی جومگەیی ئێسکی | |
---|---|
![]() ئێم ئاڕ ئای لە ئارترۆزی ئەژنۆ، کەم بوونەوەی مەودای جومگەیی دیارە. | |
ICD-10 | M15-M19, M47 |
ICD-9 | 715 |
OMIM | ١٦٥٧٢٠ |
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان | ٩٣١٣ |
مێدلاین پلەس | ٠٠٠٤٢٣ |
ئی مێدیسین | med/١٦٨٢ orthoped/427 pmr/93 radio/492 |
MeSH | D010003 |
دایخە
داخورانی کرۆژنەکانی نێو جومگە و ڕەنگدانەوەی بۆ ئێسکی ژێر کرۆژنەکان، دەبێتە ھۆی ھەو کردنی شانەکانی دەوروبەری. ئارترۆز لەوانەیە ھەر جومگەیەک تووش بکا، بەڵام بەرپەڵترینیان بریتییە لە: جومگەکانی دەست، پێ، ئەژنۆ، ڕان و بڕبڕە.
ئەم نەخۆشییە زۆر باوە و لە ٢٥٪ نۆرینەکانی پزیشکی و ٨٠لەسەدی ڕادیۆگرافییەکانی کەسانی ژوور ٦٥ ساڵ دەبینرێت (ھەڵبەت تەنیا ٦٠لەسەدیان نیشانەی نەخۆشییان ھەیە).