ماخۆلان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماخۆلان یان ئاڵۆزی چالاکی ڕادەبەدەر- ناتەواوی سەرنج (بە ئینگلیزی: Attention deficit hyperactivity disorder کورتکراوە بە ADHD) پەشێویی دەروونیە لە جۆری ناڕێکیی پەرەسەندنی.[1][2][3][4] کێشەی زیادکاری بەھۆی کەمی سەرنجی (ADHD)ناڕێکییەکی دەروونییە کە قورسی لە سەرنجدان (تەرکیز کردن) و چالاکی زیاد لە پێویست و ھەروەھا ھەڵسوکەوت کردن بێ گوێدانە ئەنجامەکەی لە دیارترین نیشانەکانی نەخۆشییەکەن کە ھەموو ئەمانە بۆ تەمەنی کەسەکە شیاونییە. ڕێکخستنی ھەستەکانیش یەکێکی ترە لە کێشەکان. نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە پێش تەمەنی دوازدە ساڵی دەردەکەون و زیاتر لە شەش مانگ بەردەوام دەبن. ئەم نیشانانە دەبنە ھۆی دروستبوونی چەندەھا کێشە لە قوتابخانە، ماڵەوە، و لە کاتی یاریکردن. کێشەی کەمی سەرنجدان بەتایبەتی لە منداڵاندا دەبێتە ھۆی ئەوەی کە نەتوانن بەباشی لە قوتابخانەدا بخوێنن وەک قوتابییەکی ئاسایی. ھەرچەندە ئەم نەخۆشییە دەبێتە ھۆی لاوازی و کەم توانایی، بە تایبەت لە کۆمەڵگە پێشکەوتووەکاندا، بەڵام بەشێک لەوانەی کە نەخۆشی (ADHD)یان ھەیەسەرنجدانێکی بەردەوامیان ھەیە بۆ ئەو کار و چالاکیانەی کە بەلایانەوە خۆشە یان چێژی لێوەردەگرن.
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. |
ماخۆلان | |
---|---|
لەوانەیە ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ئەی دی ئێچ دییان ھەیە، سەرنج بدەن و ئەرکەکان تەواو بکەن وەک ئیشی قوتابخانە قورستر لەوەی کە ئەوانی تر دەیکەن. | |
تایبەتمەندی | دەروونپزیشکی، پزیشکی منداڵان |
نیشانەکان | زەحمەتی سەرنجدان |
Usual onset | پێش تەمەنی ٦–١٢ ساڵ |
ھۆکارەکان | ھەردوو فاکتەری بۆماوەیی و ژینگەیی |
ڕێگای دەستنیشانکردن | بە پشتبەستن بە نیشانەکان دوای ئەوەی کە ئەگەری ھەیە ھۆکاری دیکە دەرکرابێت |
چارەسەرکردن | چارەسەری دەروونی، گۆڕانی شێوازی ژیان، دەرمان |
Medication | Stimulants (i.e. , methylphenidate, mixed amphetamine salts), atomoxetine, guanfacine, clonidine |
ڕوودانەوە | ٨٤٫٧ ملیۆن (٢٠١٩) |