گەڕاوە لە مردن (فیلم)
فیلمێکی ۲۰۱٥، لە دەرهێنانی ئەلێخاندرۆ گۆنزالێز ئیناریتویە / From Wikipedia, the free encyclopedia
گەڕاوە لە مردن (بە ئینگلیزی The Revenant) فیلمێکی ئەمریکی ژیاننامەیی و کاوبۆییە دەرھێنراوە لەلایەن ئەلێخاندرۆ گۆنزالێس ئیناریتو. چیڕۆکی فیلمەکە لە نۆڤلەکەی مایکڵ پونک وەرگیراوە بەھەمان سەردێر. چیڕۆکی فیلمەکە ڕاستییە و باسی سەردەمی ھیندیە سوورەکان دەکات و بەتایبەتیش پیاوێکی لای سنوورەکانی ئەمریکا بەناوی ھیوگ گلاس. فیلمەکە لەنواندی ئەکتەران لیۆناردۆ دی کاپریۆ، تۆم ھاردی، ویل پۆلتەر و دۆمنھال گلیسنە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
The Revenant گەڕاوە لە مردن | |
دەرھێنەر | ئەلێخاندرۆ گۆنزالێز ئیناریتو |
---|---|
بەرھەمھێنەر | ئەلێخاندرۆ گۆنزالێز ئارنۆن میلچان ماری پارنێت کیت ڕێدمەن |
نووسین | مارک سمیت ئەلێخاندرۆ گۆنزالێز ئیناریتو |
سەرچاوەی چیڕۆک | (The Revenant) نووسەر: مایکڵ پەنک |
کاست | لیوناردۆ دیکاپریۆ تۆم ھاردی ویل پۆلتەر دۆمنھۆڵ گلیسن |
مۆسیقا | کارستن نیکۆلای |
دەستکاری | ستێفن میرۆن |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | فۆکسی سەدەی ٢٠ەم |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ویلایەتە یەکگرتووەکان ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦جیھان |
ماوەی فیلم | ١٢٢ |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٣٥ میلیۆن دۆلار |
فیلمەکە بەشێوەیەکی سنووردار لە سینەماکانی ئەمریکا لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ بڵاو دەبێتەوە و بەشێوەیەکی فەرمی لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بڵاو دەبێتەوە.
جگە لەوەش فیلمەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ توانی سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە کە بریتین بوو لەخەڵاتی باشترین دەرھێنەر (ئەلیخاندرۆ گۆنزالێس) و باشترین ئەکتەر (لیۆناردۆ دی کاپریۆ) و باشترین فیلمی دراما. جگە لەوەش پاڵێوراو کرا بۆ ١٢ خەڵاتی ئۆسکار. توانی سێ دانەیان بباتەوە کە بریتی بوون: باشترین سینەماتۆگرافی (ئیمانوێل لۆبێزسکی)، باشترین دەرھێنەر (ئەلیخاندرۆ گۆنزالێز ئیناریتو)، و گرینگترینیان بۆ ئەکتەر (لیۆناردۆ دی کاپریۆ) بوو.