یۆھان سباستیان باخ
From Wikipedia, the free encyclopedia
یۆھان سباستیان باخ (بە ئەڵمانی: Johann Sebastian Bach؛ لەدایکبووی ٣١ی ئازار ١٦٥٨ – مردووی ٢٨ی تەممووز ١٧٥٠) ئاوازدانەر و ئۆرگانژەن و ھارپسیکۆردژەن و ڤایۆلنژەن و ڤیۆلاژەنێکی ئەڵمانیی بوو لەسەردەمی بارۆکدا. باخ توانیی ستایڵە مۆزیکییەکانی ئەو کاتە ئەڵمانیا بەپێز تر بکات لەڕێگەی ئەو توانا مۆزیکییەی کە ھەیبوو لە کاونتەرپۆینت، ھارمۆنیک، مۆتیڤیکدا و ھەروەھا بەوەی کە کۆمەڵێک کێش و فۆڕم و شێوازی بیانیی ھێنایە ناو مۆزیکی ئەڵمانییەوە، بەتایبەتی لە ئیتاڵیی و فەڕەنسییەوە. ئاوازەکانی ئاخ بریتیین لە کۆنشێرتۆکانی براندنبێرگ، ماس لە سیی بچووکدا، Das Wohltemperierte Klavier، دوو پاشن، کارەکانی کیبۆرد و زۆرتر لە ٣٠٠ کانتاتا، کە نزیکەی ١٠٠ دانەیان لەدوای مردنییەوە بزر بوون. مۆزیکی باخ گرنگییەکی تایبەتی ھەیە بەھۆی قووڵیی ڕووناکبیریی و بەھێزی تەکنیک و جوانیی ھوونەری مۆزیکەکەیەوە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
یۆھان سباستیان باخ | |
---|---|
لەدایکبوون | یۆھان سباستیان باخ ٣١ی ئازاری ١٦٨٥ ئایزاخ، ساکسی-ئایزانخ |
مەرگ | ٢٨ی تەممووزی ١٧٥٠ |
ناسراوە بە | ئاوازدانەر، ئۆرگانژەن، کەمانژەن، ڤیۆلاژەن، |
بزاڤ | سەردەمی وێنەی شێوازی ناڕێک |
باخ لە ئایزناخ، ساکسی-ئایزناخ لە خێزانێکی مەزنی مۆزیکیناس لەدایک بووە؛ باوکی، یۆھان ئەمبرۆزیس باخ، بەڕێوەبەری مۆزیکناسەکانی شارۆچکەکە بووە، ھەموو مامەکانیشی مۆزیکناسی سەرکەوتوو و لێزان بوون. دەشێت باوکی فێری ژەنینی ڤایۆلن و ھارپسکۆردیی کردبێت، و براکەشی، یۆھان کریستۆف باخ، فێری کڵاڤیکۆردی کردبێت و ھێنابێتییە نێو مۆزیکی ھاوچەرخ. .