ھەڵۆی سەڵاحەدین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەڵۆی سەڵاحەدین (بە عەرەبی: نسر صلاح الدين)، لە میسر بە ھەڵۆی میسری ناسراوە (بە عەرەبی: النسر المصري)[1] یان ھەڵۆی کۆمارییەکان (النسر الجمهوری) ھەڵۆیەکی دروشمی یان نیشانەیییە کە لە ئاڵا و نیشانی حوکومەتی زۆرێک لە وڵاتان بەکار ھێندراوە؛ وەک میسر، عێراق، ھەرێمی کوردستان، فەلەستین و یەمەن. لە دوای کودەتای ساڵی ١٩٥٢ی میسر، ھەڵۆ ھێمایەکی مەزنی میسر و ناسیۆنالیزمی عەرەبی بووە، بەتایبەتی لە وڵاتە عەرەبییەکان، کە لە ساڵانی ١٩٥٠ بەدواوە گۆڕانکاری سیاسی دژە ئیمپریالیزمیان بەسەردا ھات. پێشتر ھێمای نیشتمانی کۆماری عەرەبیی یەکگرتوو و یەمەنی باکوور و یەمەنی باشوور و کۆماری عەرەبیی لیبیا بووە، کە ئێستا نەماون.