ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول
ھێرشەکانی سەر ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ / From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول (بە ئینگلیزی: ٩/١١ یان Nine-Eleven)، بریتییە لە کۆمەڵێک ھێرشی تیرۆرستی دوا بە دوای یەک کە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لەلایەن ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویاندا، ئاڕاستەی چوار فڕۆکەی مەدەنی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەکران بە ئامانجی دیاریکراو کە سیانیان سەرکەوتبوو لە پێکانی ئامانجەکانیاندا، و ئامانجەکانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە منھاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن).
زانیاریی خێرا ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول, شوێن ...
ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول | |
---|---|
شوێن | منھاتن، نیویۆرک، ئەمریکا ئەرلێنگتۆن، ڤێرجینیا بیتسبرج، پێنسیلڤانیا |
ڕێکەوت | ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر ٨:٤٦–١٠:٢٨ بەیانی |
ئامانج | ھەردوو تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کۆشکی سپی |
جۆری ھێرش |
|
بریندارەکان | ٢٥٠٠٠ |
قوربانی | ٢٬٩٦٦ (٢٩٧٧ قوربانی لەگەڵ ١٩ ئەندامی ئەلقاعیدە |
ھەنگاونەر(انی) تۆمەتبار | ئەلقاعیدە |
ژمارەی بەشداربووان | ١٩ |
دایخە
لە ئەنجامدا ٢٩٧٧ کەس کوژران و ٢٤ کەس ون بوون لەگەڵ ھەزاران بریندار و تووشبوو لە ئەنجامی کەوتنەوەی دووکەڵی ئاگر و ھەڵمە ژاراوییەکاندا.