ھیسپانی و ئەمریکییە لاتینییەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھیسپانی و ئەمریکییە لاتینییەکان (بە ئینگلیزی: Hispanic and Latino Americans) گرووپێکی نەتەوەیی- زمانەوانی ئەمریکییە کە ڕەگ و ڕیشەی دیمۆگرافییان دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئیسپانیا. بە شێوەیەکی فراوانتر، ئەم گرووپە ھەموو ئەو کەسانە لە ئەمریکا دەگرێتەوە کە خۆیان وەک یان بە تەواوی یان بەشێکی ھیسپانی یان لاتینی دەناسێنن.[1][2][3] ئیسپانییەکان لە ساڵی ٢٠١١دا ١٦٫٧٪ی دانیشتووانی ئەمریکایان پێکھێناوە و ٥٢ ملیۆن کەسیان ھەبووە. ڕێژەی گەشەکردنیان لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٧ ٢٨٫٧٪ بووە - سێ ھێندەی ڕێژەی گەشەی کۆی دانیشتووانی وڵاتەکە. لە ئەمریکا ٤١ ملیۆن کەس بە زمانی ئیسپانی قسە دەکەن. بەپێی ئامارەکان ١٣٪ی کۆی دانیشتووانی ئەم وڵاتەیە. دوازدە ملیۆن کەس لەم وڵاتەدا بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی قسە دەکەن.[4][5][6][7][8][9][10][11] بەم شێوەیە ئەمریکا دووەم وڵاتە کە زۆرترین ژمارەی زمانی ئیسپانی قسەکەری ھەیە و لە پێش ئیسپانیاوە کەوتووە.[12] لە ساڵی ١٩٩٠ەوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە زمانی ئیسپانی قسە دەکەن لە ئەمریکا زیاتر لە دوو ھێندە زیادی کردووە. ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، تەنانەت ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ئیسپانی قسە دەکەن لە ئەمریکادا لە ژمارەی مەکسیک زیاتر دەبێت. تەنانەت لە نێو خەڵکی نا لاتینیشدا، زمانی ئیسپانی بەناوبانگترین زمانی دووەمە لە ئەمریکا.[13]