گەپجاڕ
From Wikipedia, the free encyclopedia
گەپجاڕەکان یان گاڵتەجاڕەکان ئەو ئەکتەرانەن کە بۆ پێکەنین و سەرقاڵبوونی بینەران جۆرێک جموجۆڵی تایبەت ئەنجام دەدەن. گەپجاڕەکان کڵاوموو لەسەر دەنێن و جلی ڕەنگاوڕەنگ لەبەر دەکەن و ڕوخساری خۆیان دەڕازێننەوە و پێڵاوی گەورە لە پێیان دەکەن. گەپجاڕ ڕوون نییە کەسێکی ژیرە یان شێت، درۆزنە یان ڕاستگۆ، گوستاخە یان دلۆڤان، ئەو بینەرەکانی دەخاتە پێکەنین، بە کەسانی دیکە گاڵتە دەکات، بەڵام خۆشی گاڵتەی پێ دەکرێت، ئازار دەبینێت و جارجاریش لێی دەدرێت.
زانیاریی خێرا گاڵتەجاڕ, ناوەند ...
گاڵتەجاڕ | |
---|---|
ناوەند | کۆمێدیای جەستەیی، جوڵەکردن، جوڵەی دەست و دەموچاو |
چەشنەکان | سێرک، سێرکی ھاوچەرخ، کۆمێدی، شانۆ، تەلەڤیزیۆن، فیلم |
ھونەرە پێشینەکان | جێستەر |
ھونەرە جێنشینەکان | Harlequinade، کۆمێدی |
سەردەمی دەستپێکردن | سەدەی ١٨ھەم – ١٩ھەم |
دایخە