گیتۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
گیتۆ بەشێکە لە شارێک کە ئەندامانی گروپێکی کەمینە تێیدا دەژین، بە تایبەت لە ئەنجامی فشاری سیاسی، کۆمەڵایەتی، یاسایی، ژینگەیی یان ئابووری.[1] زۆرجار گێتۆکان بە هەژارتر لە ناوچەکانی تری شارەکە ناسراون. کۆمەڵگا گێتۆییەکان لە سەرانسەری جیهاندا هەن، هەریەکەیان ناو و پۆلێنکردن و گروپکردنی کەسانی خۆیان هەیە.
ئەم زاراوەیە لە بنچینەدا لە دەورووبەری ساڵی ١٥١٦ بۆ گێتۆی ڤێنیز لە ڤێنیز لە ئیتاڵیا بەکارهاتووە، بۆ وەسفکردنی ئەو بەشەی شارەکە کە خەڵکی جولەکە ناچار بوون تێیدا بژین و لە کۆمەڵانی دیکە جیا کرابوونەوە. بەڵام ڕەنگە کۆمەڵگا سەرەتاییەکان بەجۆرێک لە جۆرەکان کۆمەڵەی گیتۆیان هەبووبێت؛ وشەکان کە لە مانادا لە گێتۆ دەچن بە زمانەکانی عیبری و ییدیش و ئیتاڵی و ژێرمانی و فەرەنسی کۆن و لاتینی دەردەکەون. لە کاتی هۆلۆکۆستدا زیاتر لە هەزار گێتۆی نازی دامەزران بۆ ڕاگرتنی دانیشتوانی جولەکەکان، بە ئامانجی بەکارهێنان و کوشتنی جولەکەکان وەک بەشێک لە چارەسەری کۆتایی . [2] [3]
زاراوەی گێتۆ لە ئەمریکادا مانایەکی قووڵی کەلتووری هەیە بە تایبەت لە چوارچێوەی جیاکاری و مافە مەدەنییەکان; بەم شێوەیە، لە وڵاتدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارهێنراوە بۆ ئاماژەدان بە گەڕەکە هەژارەکان. بەهەمان شێوە لە هەندێک وڵاتی ئەورووپی وەک ڕۆمانیا و سلۆڤینیا بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە گەڕەکە هەژارەکان. [4]