کەوانەبڕ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەوانەبڕ[1] یان بڕگەی ھاوتا[2](بە ئینگلیزی: Parabola) کۆمەڵە خاڵێکە لە ڕووتەختێکدا کە ھەمان دووریان ھەیە لە خاڵێکی دیاریکراو (پێی دەوترێت تیشکۆ) و لە ڕاستەھێڵیک کە پێیدا ناڕوات (پێی دەوترێت دەلیل). خاڵی نێوەڕاستی تیشکۆ و دەلیل پێی دەوترێت سەری بڕگە، بەڵام ئەو ڕاستەھێڵەی بە تیشکۆ و سەری بڕگەکەدا دەڕوات پێی دەوترێت تەوەری کەوانەبڕ. کەوانەبڕ، ھەر وەک لە وێنەکەوە دەردەکەوێت ھاوتایە لەگەڵ تەوەرەکەی کە دەبێتە تەوەری ھاوتا.