کێکی شا
کیکێک کە لە فەڕەنسا دڕوست دەکرێت / From Wikipedia, the free encyclopedia
کێکی شا یان گالت د رويس (زمانی فەڕەنسی:Galette des Rois) جۆرێکە لە کێک کە بە ڕەچەڵەک فەرەنسییە و لە هەندێک وڵات لە کاتی یەکێک لە ئاهەنگەکانی پەیوەست بە جەژنی کریسمسدا دەخورێت کە پێی دەوترێت جەژنی حاجیان یان جەژنی مەعمودی عیسا.[1][2] ئەم کێکە بەزۆری لە شێوەی ئەڵقەدایە و بووکەڵەیەکی ساوا وەک نیشانەی عیسا مەسیح لەناویدا هەیە. بەشێک لە کێکەکە کە بووکەڵەی منداڵی تێدایە دەدرێت بە هەر کەسێک کە سوودمەند بێت لە هەندێک ئیمتیاز یان ئەرک. ئەم کێکە بە شێوەیەکی نەریتی بە شەکر ڕەنگ کراوە بە ڕەنگی وەنەوشەیی و زێڕین و سەوز، ئەمەش بیرهێنانەوەی ئەو سێ جادووگەرەیە کە دوای لەدایکبوونی سەردانی عیسایان کردووە و دیارییان پێشکەش کردووە.ئەم کێکە لەلایەن کۆچبەرانی فەرەنسی و ئیسپانی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لە فلۆریدا تا تەکساس و بەتایبەتی نیو ئۆرلینز بەناوبانگ بووە .