کێڤن فایگی
From Wikipedia, the free encyclopedia
کێڤن فیج (بە ئینگلیزی: Kevin Fiege) (لەدایکبووی ٢ی حوزەیرانی ١٩٧٣)[1] بەرھەمھێنەری فیلم و تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە سەرۆکی ستۆدیۆکانی مارڤێڵ بووە و بەرھەمھێنەری سەرەکی فیلمی گەردوونی سینەمایی مارڤێڵ بووە.[2] ئەو فیلمانەی بەرھەمی ھێناوە کۆی گشتی زیاتر لە ٢٦٫٨ میلیارد دۆلاری ئەمریکی لە بۆکس ئۆفیسی جیھانیدا بەدەستیھێناوە.[3] دوای تۆڵەستێنەکان: کۆتاییی یارییەکە کە زۆرترین داھاتی ھەبووە تا ئێستا، بووە زۆرترین داھاتی بەرھەمھێنەر لە ھەموو کاتێکدا.
کێڤن فیج | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٧٣-٠٦-٠٢) ٢ی حوزەیرانی ١٩٧٣ (تەمەن ٥٠ ساڵ) بۆستن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | بەرھەمھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری جێبەجێکار |
بواری کار | بەرهەمھێنانی فیلم |
پەروەردە | زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا، USC School of Cinematic Arts، Westfield High School |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٠ |
شاکارەکان | ستۆدیۆکانی مارڤل |
خەڵاتەکان | Inkpot Award |
فیگ ئەندامی کۆمەڵەی بەرھەمھێنەرانی ئەمریکییە. لە ساڵی ٢٠١٨ پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم بەھۆی بەرھەمھێنانی فیلمی پڵنگی ڕەش, یەکەم فیلمی سوپەرکەسایەتییە کە پاڵێوراو بوو بۆ باشترین فیلم و یەکەم فیلمە لە گەردوونی سینەمایی مارڤێڵ کە خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنا. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بووە بەڕێوەبەری داھێنەری کۆمپانیای مارڤێڵ ئینتەرتەینمەنت.