کوکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
کوکا کۆمپانیایەکی ئەڵمانیە تایبەت بە درووسکردنی ڕۆبۆتی پیشەسازی لە چەند بوارێکی جیاوازی پیشەسازی وەک بەرھەمھێنانی ئۆتۆمبێل، کانزا، خۆراک، تەندروستی. کوکا لەلایەن گروپی میدیای چینی خاوەندارێتی دەکرێت.
زانیاریی خێرا مامەڵە وەک, پیشەسازی ...
مامەڵە وەک | FWB: KU2 |
---|---|
پیشەسازی | کارپێکردنی ئۆتۆماتیکی (ڕۆبۆت) |
دامەزرا | ١٨٩٨ |
بارەگا | باڤاریا، ئەڵمانیا |
بەرھەمەکان | ڕۆبۆتی پیشەسازی |
داھات | ٣٬٥ میلیارد یۆرۆ (٢٠١٧) |
خاوەن | میدیا گروپ ی چین |
ژمارەی کارمەندان | ١٤٬٢٥٨ (٢٠١٧) |
دابەشکردنەکان | سیستەمی کوکا
ڕۆبۆتەکان سویس لۆگ ھۆڵدینگ |
وێبگە | www |
دایخە
کوکا لە ئێستادا زیاتر لە ٢٥ لقی ھەیە لە ھەریەک لە ووڵاتانی ئەمریکا، ئوسترالیا، مەکسیک، کەنەدا، بەڕازیل، چین، ژاپۆن، تایوان، ڕوسیا و کۆریای باشوور.
سیستەمی کوکا KUKA Systems GmbH ، لقێکی کوکایە کە خزمەتگووزاری ئەندازیاری پێشکەش بە وولاتان دەکات لە بواری ئەندازیاری بەرھەمھێنان و چارەسەرکردن وەک ھەریەک لە کۆمپانیاکانی بەرھەم ھێنانی ئۆتۆمبێل، فڕۆکە، شەمەندەفەر، کانزا، ووزە، کشتووکاڵ.
ڕەنگی فەرمی کوکا پڕتەقڵیە و ھەندێک جار ڕەشیشی تێدا بەکاردێت.