کریستیان بێڵ
ئه کته ری ئینگلیزی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کریستیەن بەیڵ (بە ئینگلیزی: Christian Bale) ناوی تەواوی کریستیان چالیز فلیپ بەیڵ له‌دایکبوی ٣٠ کانوونی دووه‌می ١٩٧٤ له هاڤه‌رفۆردوێست، وێڵز. دایکی له سێرک کاری کردووه و باوکی به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری و خاوه‌نکاری بازرگانی بوه خاوه‌نی سێ خوشکه ، دایکی ئینگلیز و باوکی له ئه‌فریقای باشور له‌دایک بووە به‌ڵام له خێزانێکی ئینگلیز بووه به‌یڵ دوپاتی کردۆته‌وه که ڕاسته له وێڵز له‌دایک بووه به‌ڵام وێڵزی نیه و خۆی به ئینگلیزێک ئه‌زانێت به‌یڵ له قوتابخانه‌ی بۆرنمۆث خوێندوێتی و له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی وازی هێناوه
کریستین بەیڵ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Christian Bale | |
لەدایکبوون | (١٩٧٤-٠١-٣٠) ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ (تەمەن ٥٠ ساڵ) Haverfordwest، شانشینی یەکگرتوو |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Christian Charles Philip Bale |
باوک | David Bale |
دایک | Jenny James |
Stepparent | گلۆریا ستاینەم |
ھاوسەر | Sandra Blažić |
منداڵ | Luka Bale، Rex Bale |
زمانی زگماکی | ئینگلیزیی بریتانی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیسپانی، ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پەروەردە | Bournemouth School |
دانیشتووی | سانتا مۆنیکا |
شوێنی کار | شانشینی یەکگرتوو |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٣ |
فیلمۆگرافی | Christian Bale filmography |
خەڵاتەکان | Academy Award for Best Supporting Actor، Broadcast Film Critics Association Award for Best Actor in a Comedy، Sitges Film Festival Best Actor award |
پاڵێوراوە بۆ | Academy Award for Best Actor، Academy Award for Best Supporting Actor، Academy Award for Best Supporting Actor، Jameson People's Choice Award for Best Actor، Academy Award for Best Actor |
Facial hair | Van Dyke beard |
سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی به‌یڵ له کاره ڕیکلامیه‌کانا بوو یه‌که‌م کاری ڕیکلامی بۆ براندێکی ئه‌لکترۆنی بوو به‌ناوی لینۆر له ساڵی ١٩٨٢ له ساڵی دواتر ڕیکلامێکی گه‌وره‌ی بۆ یاری ئه‌لیکترۆنی پاکمان کرد ئه‌مه‌ش نزیکتری کرده‌وه له کاری هونه‌ری له ساڵی ١٩٨٤ یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی له شانۆی (ذه نێردس) کرد له‌گه‌ڵ ڕۆوان ئاتکینسۆن دایک و باوکی به‌یڵ له ساڵی ١٩٩١جیابوونه‌وه دایکی و خوشکه‌که‌ی له بۆرنمۆث مانه‌وه خۆی و باوکی گه‌شتیان کرد بۆ لۆس ئه‌نجلۆس به‌م جۆره‌ش کاروانی هونه‌ری به‌یڵ به‌ره‌و دروستبون چوو
به‌یڵ به‌وه ناسراوه که زۆر گرنگی به ئاماده‌کاری بۆ فیلمه‌کانی ئه‌دات زۆرکات خۆی خستۆته مه‌ترسیه‌وه بۆ ڕۆڵبینین له فیلمه‌کانی ئه‌ویش به هه‌وڵدانی بۆ گۆڕینی کێشی به جۆرێک کاتێک خۆی کێشی ٨٣ کیلۆ بوو له ماوه‌ی ٤ مانگ کێشی خۆی که‌م کرده‌وه بۆ ٥٥ کیلۆ تاوه‌کوو له فیلمی (ذه ماشینیست)ڕۆڵ ببینێت و دواتر له‌ماوه‌ی که‌متر له ٦ مانگدا کێشی خۆی زیاد کرده‌وه بۆ ٨٦ کیلۆگرام تاوه‌کوو بتوانێ ڕۆڵی باتمان ببینێت
کریستیان به‌یڵ براوه‌ی هه‌ریه‌ک له خه‌ڵاته‌کانی (ئۆسکار و گۆڵدن گلۆب)ه وه بۆ هه‌ریه‌کێکیان ٣ جار پاڵێوراوه ته‌نها یه‌کجار براوه بوه هه‌روه‌ها ٣ جار پاڵێوراوی (بافتا) بوه به‌ڵام هیچکات به‌ده‌ستی نه‌هێناوه.