کارەبا
From Wikipedia, the free encyclopedia
کارەبا دیاردەیەکە کە بریتیە لە کۆمەڵێ دیاردەی دروستبوونی جۆراوجۆر لە بوونی بارگەی کارەبایی ، وە لە دیاردەکانی کارەبا ھەورە تریشقە و کارەبای ستاتیکی بەڵام لە بەکارھێنانی گشتی ووشەی کارەبا ھێمایەکیە بۆ زۆرێک لە کاریگەرییەکانی فیزیای بەڵام لە بەکارھێنانی کرداری زاراوەیەکی شاراوەیە ، دەتوانین بەم زاراوانەی بیناسێنین .
- بارگەی کارەبایی : بریتییە لە تایبەتمەندی ھەندێ تەنکۆلەی نا گەردیلەیی کارلێکی کارۆ موگناتیسی ، ماددەی بارگەکراو بەکارەبا کاریگەر دەبێت بەبواری کارۆموگناتیسی
- سرێمی کارەبایی: بریتییە لە جووڵەی تەنۆڵکەی بارگەکراوەی کارەبایی وە بە ئەمپێر دەپێورێت
- بواری کارەبایی: بریتییە لە کاریگەری ئەنجامی بارگەی کارەبایی لەسەر بارگەکانی تر نزیک لە خۆی.
- ئەرکی کارەبایی: بریەتییە لە کاریگەری ئەنجامی بارگەی کارەبایی لەسەر بارگەکانی تر نزیک لەخۆی.
- کارۆموگناتیسی: بریتییە لە کارلێکی بنەڕەتی کە ڕوودەدات لە نێوان بواری موگناتیسی بوونی بارگەی کارەبایی و جووڵەکەی.