ڕەگەزپەرستی یان جیاکاری لەسەر بنەمای نەژادی From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕەگەزپەرستی، نەتەوەپەرستی یان نەژادپەرستی (بە ئینگلیزی: Racism، ڕێیسیزم) بریتییە لە بیرۆکەی خۆبەزلزانی بەسەر ڕەگەز و نەژادێکی تردا کە زۆرجار دەبێتە ھۆی جیاکاری و ڕای پێشینەیی بەرامبەر بە خەڵکی بەھۆی ڕەگەز و نەژادیان. دەستەواژەی "ڕەگەزپەرستی" ناتوانرێت بەتەنھا پێناسەیەک شی بکرێتەوە.[1]
بیرۆکەی ڕەگەزپەرستی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە پێی وایە دەتوانرێت مرۆڤەکان دابەش و پۆلێن بکرێن بەسەر چەند کۆمەڵەیەک دا بەھۆی جیاوازی لە ھەڵسوکەوتە کۆمەڵایەتی و توانا خۆڕسکی و بیرۆکەی ڕیزبەندی کردنیان بەپێی پلە و پایەکانیان.[2] نموونە مێژووییەکانی ڕەگەزپەرستی ئاراستەکراو و رێکخراو، وەک: ھۆلۆکۆست، رێژمی ڕەگەزپەرستانەی باشوری ئەفریقا، کۆیلایەتی، جیاکاری کردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی "ئەمریکا" و کۆیلایەتی لە ئەمریکای لاتین. ڕەگەزپەرستی بەھەمان شێوە بەشێک و بنچینەیەک بوو لە شێوازی کۆمەڵگەیی بۆ چەندەھا وڵات و ئیمپراتۆری داگیرکەر.
بەپێی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر جیاکاری ڕەگەزی، ھیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان دەستەواژەی "جیاکاری ڕەگەزی" و "جیاکاری نەژادی". پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر ڕوونی دەکاتەوە کە خۆ بەزل زانیین کە بەند بێت بە جیاوازی ڕەگەزیی لەڕووی زانستەییەوە ھەڵەیە، جێی ڕەخنەییە، نادادپەروەرانەیە لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە و ترسناکە. ھەروەھا ڕاگەیەنراوە کە ھیچ ھۆکار و پاساوێک نییە بۆ جیاکاری ڕەگەزی نە لە بیردۆزدا و نە لە کرداردا.[3]
یەکێک لە بەربڵاوترین و سەرەتاترین کردە ڕەگەزپەرستییەکان بازرگانی کۆیلە بوو کە دەکرا بەرامبەر بە دانیشتوانە ئەفریقییە ڕەش پێستەکان. وە نموونەی نوێی ڕەگەزپەرستی، وەک:
بە درێژای قۆناغەکانی مێژووی پەرەسەندنی مرۆڤ کاتێک مرۆڤ کۆکەرەوە و ڕاوکەری خۆراک بووە، دەرکەوتنی ڕاوکەرێکی دی لە ھەمان ناوچەدا بۆتە ھۆی مەترسی بۆ ڕێژەی خۆراک و کەمبوونەوەی ژمارەی ئاژەڵەکان و ڕووەکەکان کە دەکردا بەدەست بھێنرێت وەک سەرچاوەی ژیان. ئەگەر کەسە نوێکان خزم و ھاودۆست بوونایە ئەوا دەکرا سەرچاوەکان دابەشبکرانایە یان ھیچ نەبوایە دەکرا سود وەربگرن لە بۆماوە ھاوبەشەکانیان بەھۆی نزیکیانەوە بەڵام ھەر مرۆڤێکی دی کە خەسڵەت و ھەڵسوکەتێکی جیاوازی ھەبێت ئەگەری زۆری ھەبوو ببێتە پێشبڕکێکار بۆ بەدەست ھێنانی سەرچاوە و خۆراک.[7]
بەھەمان شێوە غەریزەکان (ھەستی سروشتی) وا لە مرۆڤ دەکەن وریا بن لە بەریەک کەوتن و پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسە بێگانە و نەناسراوەکان دا چونکە باوەڕی مرۆڤ وایە کە دەبێتە ھۆی پاراستن لە نەخۆشییەکان و ئەمە دیاردەیەکی باو بووە بە شێوەیەکی بەرچاو لە بنەچە و باوباپیرانی مرۆڤ دا.[8]
نەتەوە یەکگرتووەکان پێناسەی جیاکاری ڕەگەزی بەکاردەھێنێت کە لە (پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ لابردنی ھەموو شێوازێکی جیاکاری ڕەگەزی) ئاماژەی پێکراوە و لە بەندی ١ساڵی ١٩٦٦ جێبەجێ کراوە.
لە ساڵی ٢٠٠١ دا، یەکێتی ئەورووپا بە فەرمی ڕەگەزپەرستی قەدەغەکرد لەگەڵ چەندەھا شێوازی جیاوازی جیاکاری کۆمەڵایەتی و لە (ڕاگەیەندراوی مافە بنچینەیەکانی یەکێتی ئەورووپا) ئاماژەی پێکراوە و تۆمارکراوە. ھەرچەندە کاریگەری و کارپێکردنە یاساییەکەی تەنھا لە دامەزراوەکانی یەکێتی ئەورووپا ئیشی پێدەکرێت و سنوردارە بەو ناوچانەوە. بەندی ٢١ ڕاگەیەندراوەکە، ھەموو جۆرە جیاکارییەک قەدەغە دەکات کە بەند بێت لەسەر (ڕەگەز، ڕەنگی پێست، نەژاد، نەتەوە، بنەچەی کۆمەڵایەتی، خەسڵەتی بۆماوەیی، زمان، باوەڕ، ئایین، لایەنگری سیاسی، ئەندامێتی لە کەمینەیەکی نەتەوەیی، خاوەندارێتی و موڵکدارێتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، تەمەن) یان ھەر بیرۆکە و بنەمایەکی تر کە ئەنجامەکەی جیاکاری لێ بکەوێتەوە.
بەرەنگاری ڕەگەزپەرستی بەو باوەڕ، کردار، جوڵانەوە و سیاسەتانە دادەنرێن کە گەشەیان پێدەکرێت و دەچسپێندرێن بەمەبەستی بەرەنگاربوونە و لابردنی ڕەگەرپەرستی. بەشێوەیەکی گشتی، ھانی کۆمەڵگەیەکی یەکسان دەدات کە خەڵکی جیاکاریان بەرامبەر ناکرێت لەسەر ڕەگەز و نەژادەکانیان. نموونەی ئەمە جوڵانەوەی مافە مەدەنی و جوڵانەوەی دژە جیاکارییەکانن. شێوازەکانی بەرەنگاری ڕەگەزپەرستی ئەمانەن (جوڵانەوەی ئاشتیخوازانە، یاسای گووتاری کینە، کرداری ئەرێنی، قەدەغەکردنی گووتاری ڕەگەزپەرستانە و سیاسەتی درێژخایەنی حکومەت بۆ دامرکاندنەوەی ڕەگەزپەرستی).
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.