ڕێژەی مردن بە پەتای کۆڤید–١٩ بەپێی وڵاتان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەم پەڕە ڕێژەی حاڵەتی مردن، و ڕێژەی مردنەکان بۆ ھەر ١٠٠٬٠٠٠ کەسێک بەپێی وڵات لەخۆ دەگرێت کە پەتای نەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩ (کۆڤید-١٩) ھۆکاری مردنەکان بووە، کە ئەمە بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای جانز ھاپکنزە.[1]
لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، یەمەن بەرزترین ڕێژەی حاڵەتی مردنی ھەبوو کە ٢٨٫٩٪ بوو، لەکاتێکدا سینگاپوور نزمترینی ھەبوو کە ٠٫٠٥٪ بوو.[1]
ئەم خشتەیە بۆ تەواوی دانیشتووانە، و جیاوازیی ڕێژەی مردنەکان پەیوەندیی بە جیاوازیی گرووپە تەمەنەکانەوە نییە. بۆ نموونە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێژەی حاڵەتی مردن بەپێی ڕیز، ٠٫٠٠٣٪، ٠٫٠٢٪؛ ٠٫٥٪ و ٥٫٤٪یە بۆ گرووپە تەمەنەکانی ٠–١٩، ٢٠–٤٩، ٥٠–٦٩، و ٧٠ یان سەرتر.[2][3]