ڕیک و مۆرتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕیک و مۆرتی (بە ئینگلیزی: Rick and Morty) زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لە جۆری زانستی خەیاڵی و کۆمیدییە، کە لەلایەن جەستن رۆیلاند و دان ھارمۆن دروستکراوە. زنجیرەکە باسی سەرکێشی و بەسەرھاتی دوو کەسایەتی سەرەکی زنجیرەکە دەکەن کە ئەوانیش ڕیک و مۆرتین، ڕیک سانچێز کە بە زانایەکی شێت دادەنرێ و مۆرتی سمیت کە نەوەی ڕیکە بە کوڕێکی دڵباش پێناسە دەکرێ.[1] زنجیرەکە لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاوەی دەستی پێکردووە و تا ٢٠٢٠ چوار وەرزی لێ دەرچووە.[2][3]