ڕۆیتەرز
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆیتەرز دامەزراوەیەکی ھەواڵی جیھانییە کە لەلایەن کۆمپانیای تۆمسن ڕۆیتەرزەوە خاوەندارێتی دەکرێت. ڕۆیتەرز لە ئێستادا جگە لە دابینکردنی ھەواڵ بۆ حکوومەت و کەسیایەتییەکان ھەواڵ دەگوازێتەوە بۆ ٢٬٠٠٠ میدیا و لەنێویاندا ٧٨٠ تەلەڤیزیۆن و چەندین ڕۆژنامە لەنێویاندا ٨ لە کۆی ١٠ گەورەترین ڕۆژنامەکانی جیھان.[1] ڕۆیتەرز نزیکەی ٢٬٥٠٠ ڕۆژنامەنووس و ٦٠٠ وێنەگری ھەیە لە ٢٠٠ ناوچەی جیھانەوە و ساڵانە نزیکەی ٢ ملیۆن بابەت بڵاودەکاتەوە.[2] ڕۆیتەرز ساڵی ١٨٥١ لە لەندەن دامەزرا لەلایەن پاوڵ ڕۆیتەری بەریتانی لەدایکبووی ئەڵمانیا. ساڵی ٢٠٠٨ ئاژانسەکە لەلایەن کۆمپانیای تۆمسنەوە کڕدرا و ئێستا بە شێکە لە تۆمسن ڕۆیتەرز.
زانیاریی خێرا پیشەسازی, دامەزرا ...
پیشەسازی | ئاژانسی ھەواڵ |
---|---|
دامەزرا | تشرینی یەکەمی ١٨٥١؛ ١٧٢ ساڵ لەمەوپێش (١٨٥١-١٠) |
دامەزرێنەر | پاوڵ جولیوس ڕۆیتەر |
بارەگا | کنێری وورف، لەندەن، ئینگلتەرا، شانشینی یەکگرتوو |
بەردەستە لە | جیھاندا |
کەسایەتییە سەرەکییەکان | مایکڵ فریدنبێرگ (سەرۆک) ستیفن ئادلەر (سەرنووسەری گشتی) |
بەشێکە لە | تۆمسن ڕۆیتەرز |
وێبگە | reuters.com |
دایخە